هەواڵ- ڕاپۆرت
پڕۆفایلی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
پڕۆفایلی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى
ساڵى 1973 لە بەغدا لەدایکبووە
کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دوای دەرکەوتنەیەوە چەند جارێک باسی ناوەکەی کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەناوى بافڵەکەى چەمى ڕێزانەوە ناونراوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەر بردووە
سەرۆکی یەکێتی تەمەنى گەنجێتى زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە،لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە
ساڵى 1996 بەشدارى لە ڕاهێنانەکانى فەیلەقى فەرەنسادا کردووە و ساڵى 1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانى ڕاهێنانە سەربازییەکانى بەریتانیا
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاری سیاسیدا لەو ماوەیەدا بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى سەرۆک تاڵەبانى بووە
بافڵ جەلال تاڵەبانی ساڵى 2000 بەشدارى لە ڕاهێنانى هێزە تایبەتییەکانى ئەمریکادا کردووە دواتر دەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە و بوەتە بەرپرسی کاروبارى دەزگاکە
لە دواى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ شارى سلێمانى بافڵ تاڵەبانى زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە و بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى دەکرد و توانی دەنگە ناڕازییەکانى ناو یەکێتى و دەرەوەى یەکێتى ئاشت بکاتەوە.
ئەگەرچی تا کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە بەڵام لەساڵی 2018 ڕۆڵی کاریگەری لە دانانى سەرۆککۆمارى عێراقدا هەبوو.
لە ساڵی 2019 و لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا و دواتر لە ١٨ ی شوباتى 2020 بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردرا.
رۆژی ٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەماوەی سەرۆکایەتی یەکێتییدا رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەکخستنەوەی ریزەکانی یەکێتی ، بەهێزکردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم عیراق و ناوچەکە و وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە ووڵاتدا زۆرترین دیدار و جوڵەی سیاسی هەبووە لە یەک ساڵی رابردوودا لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە