هەواڵ- ڕاپۆرت

یەکێتى سیحرەکانى بەتاڵ کردەوە..

28/09/2023

157 جار خوێندراوەتەوە


یەکێتى سیحرەکانى بەتاڵ کردەوە..
ئەوانەى گرەویان لەسەر یەکێتى دەکرد دۆڕان..
چۆن باسى یەکێتى دەکرا و ئەنجامەکەى چى بوو؟
ئەو فاتیحایانەى دەخوێنرا بەسەر خۆیاندا شکایەوە..


یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە کاتێکى هەستیار و لە بەردەم دوو هەڵبژاردندا کۆنگرەى خۆى بەست کە ئەمە بۆ حیزبەکان سەختە و هەمووان لەوە دەترسن کە لە دەنگداندا دەنگەکانیان لەدەست بچێت، بۆیە لەو کاتانەدا پەنا نابەنە بەر بەستى کۆنگرە، بەڵام یەکێتى تەحەداى کرد و ئەو کارەى کرد کە هەمووان لێى دەترسن..
ئەوەى یەکێتى بەتاڵى کردەوە ئەو سیحرانە بوون کە لەسەر یەکێتى دەکران و گرەوى ئەوە دەکرا کە کۆنگرەیەکى سەرکەوتوو نابێت، بەڵام ئەوەى لە یەکەم رۆژ و دووەم رۆژى کۆنگرەدا روویدا، هەمووانى شۆک کردووە و سەرکەوتنى گەورە راگەیەنرا..
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى لەیەکەم رۆژى کۆنگرەدا وتى، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە ئەوەندە بەقوەتە کە لەپێش دوو هەڵبژاردندا کۆنگرە دەبەستێت، لەناو ئەم قەیرانە ئابوورییە کۆنگرە ببەستێت، ئەمە دەیسەلمێنێت کە چەند متمانەمان بە یەکدی هەیە، چەند متمانەمان بە کادیرەکانمان هەیە، چەند متمانەمان بە میللەتەکەمان هەیە.
پێش بەستنى کۆنگرە قسەى زۆر لەسەر ئەم کۆنگرەیە کرا، مەکینەى میدیایی کەوتبووە کار کە باسیان لە شکستى کۆنگرە دەکرد و فاتیحایان لەسەر یەکێتى دەخوێند، کەچى ئەنجامى دوو رۆژى کۆنگرە بە جۆرێک بۆ نەیارانى ئەو حیزبە شۆکهێنەر بووە، کە هەرگیز باوەڕیان بەوە نەدەکرد و ئەو گرەوانەیان دۆڕاند کە بۆ شکستى یەکێتى کردبوویان..
کۆنگرەى پێنجى یەکێتى جارێکى دیکە قسەکەى مام جەلالى سەلماند کە دەڵێت، سەفین لەبن دێ و یەکێتى لەبن نایەت..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations