هەواڵ- ڕاپۆرت
لە عێراق دۆخەکە شڵەقاو حەلبوسی دوورخرایەوە
لە عێراق دۆخەکە شڵەقاو حەلبوسی دوورخرایەوە
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران روونکردنەوە دەدات
نهێنی لابردنی چییە و و کاردانەوەکان چی دەبن؟
ئەمە محەمەد حەلبوسیە کاتێک وەک گەنجێکی ئاسایی بەشداری لە پرۆگرامێکی خواردن درووستکردندا کردووە
ئەمەش حەلبوسیە لەوکاتەدا کە سەرۆکی پەرلەمانە و وەک ڕابەری سونەکان بەپێوە وەستاوە
ئەمەش هەر حەلبووسیە کە بە بڕیارێک هەموو پۆستەکانی لە عێراقدا لێسەندرایەوە بەپێی حوکمێکی دادگای باڵای فیدراڵی
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سهرۆکایهتی حزبی (تهقهدوم) دهکات لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لابرا و ئەندامێتی پەرلەمانیشی لێسەندرایەوە
حەلبوسی له ههڵبژاردنی پێشوهختهی پهرلهمانی عێراقدا که ئۆکتۆبهری 2021 بهڕێوهچوو براوهی یهکهمی پێکهاتهی سوننهکان و یهکێک له براوه گهورهکانی ههڵبژاردن بوو
بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت بەڵام نازانرێت کاردانەوە سیاسییەکانی داهاتوو چی دەبێت.
کۆتایهێنان بە ئەندامێتیی حەلبوسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لەسەر بنەمای سکاڵایەک بوو کە هەردوو پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)و (باشم خەشان) وەکو لایەنی سێیەم لە دۆسیەکەدا تۆماریانکردووە و پەرلەمانتار باسم خەشان بەڵگەی خستوەتەڕوو کە دەیسەلمێنێت محەمەد حەلبوسی تێوەگلاوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کە بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە کۆمپانیاکەش یەکێک لە ئامانجەکانی بریتییە لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا سکاڵای دووەمیش لەسەر دۆسیەی پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)یە، کە لەلایەن حەلبوسییەوە کۆتایی بە ئەندامێتی لە پەرلەمان هێنراوە
دارا سێکانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە کۆباسی وت "بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنە و تانەی لێنادرێت و ئەو بڕیارەش کە ئەمڕۆ دراوە بە لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت جێبەجێ بکرێت"
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی "بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی لەکاتی پشووی ئەنجومەنی نوێنەران بووە بەڵام کۆبوونەوەیەک هەبوو بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارە نەتوانرا ئەو دانیشتنە کۆتایی پێبهێنرێت".
هاوکات لەسەر بڕیارەکەی محەمەد حەلبوسی لەبارەی دورخستنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە " کەسانێک هەن هەوڵی پارچەپارچەکردنی پێکهاتە سیاسییەکانی کۆمەڵگە دەدەن و بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت".
محەممەد حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە؛ هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.