هەواڵ- ڕاپۆرت

تەڵەی نوێ لە لەندەن بۆ هەرێم دادەندرێت

19/11/2023

134 جار خوێندراوەتەوە


تەڵەی نوێ لە لەندەن بۆ هەرێم دادەندرێت
کۆمەڵێک کۆمپانیایی جیهانی دژی هەرێم یەکیان گرتووە و هەڕەشە دەکەن
پێشتر هەرێم  چەندین ملیاری دۆڕاندووە و مەترسی نوێش لە ڕێگەیە
بەتایبەتیش کە پێشینەیەکی خراپمان لە لەندەن هەیە 


كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان (ئەپیكور) 
کە لە کۆمەڵێک کۆمپانیایی گەورە و بیانی بواری نەوت پێکهاتوون 
راگەیەندراوێكییان بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدەن لەبارەی دەستپێکردنەوەی  هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ئاماژە بەوە دەكەن کە لە لەندەن شکات دەکەن
هۆکاری توڕەبوونی کۆمپانیاکان بەهۆیی ئەوەوەیە کەهیچ پەیوەندییەكی فەرمییان پێوە نەكراوە سەبارەت بە دەرەنجامی كۆبونەوەكانی ئەمدواییەی حكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی نەوتی عێراق
لەوبارەیەوە یادگار سدیق، ئەندامی دەستە بەڕێوەبردنی رێكخراوی رونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت و شارەزای گرێبەستە نەوتییەكان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە #کۆباسی راگەیاند: هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان گرێبەستێكیان هەیە پێی دەوترێت گرێبەستی هاوبەشیكردن لە بەرهەمدا برگەیەك هەیە لەم گریبەستەدا لە ماددەی 42 و 43دایە لەكاتی بوونی ناكۆكی یان كێشە لەسەر هەرشتیك نەگەیشتە ئەنجام دەچنە دادگای نێوبژیوانی لەندەن و بەوەش کۆمپانیاکان دەیانەوێت بەیاسایی كارەكانیان بكەن.
هەر بۆیە ئێستا  هەڕەشەكان جدین و کۆمپانیاکان هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی  لەندەن  دەکەن،  دژ بەهەرێم 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێم پێشینەیەکی باشێ لەو دادگایەدا نییە 
پێشر كۆمپانیای دانا گاز کێشەکەی لەگەڵ هەرێم بردە ئەو دادگایە و   زیاتر لە 2 ملیار دۆلاریان لە حکومەتی هەرێم بردەوە، بەڵام دواتر لە دەرەوەی دادگا ڕێککەوتن کرا و بە ناچاری گرێبەستەکەیان تا ساڵی 2049 تازە کردەوە و  بڕی 1 ملیار و 800 هەزاریان لێوەرگرتن.
لە ئێستاشدا كەیسێكی دیكە لە دادگای نێوبژیوانی لەندەنە كە گێنەڵ ئێنرجی دژی حكومەتی هەرێم تۆماریكردووە مانگی 2ی ساڵی داهاتوو وردبینی بۆ دەكرێت كە شكاتی لە حكومەتی هەرێم كردووە بەوەی گرێبەستی لە دوو كێڵگەی گاز هەڵوەشاندووەتەوە زیانی پێگەیاندووە
هەر بۆیە گەر گروپی ئەپیكوریش داوای یاسایی لە دادگای لەندەن تۆمار بکات
حکومەتی هەرێم دەکەوێتە نێو ئەو تەڵە یاسایانەوە کە لە گرێبەستەکانیدا بۆی داندراوە
هەموو ئەمانەش بەهۆی نەشارەزایی بووە لە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانەدا

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations