هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەمریکا لە عێراق هێرشى کرد و دۆخەکە شڵەقا..

22/11/2023

182 جار خوێندراوەتەوە


ئەمریکا لە عێراق هێرشى کرد و دۆخەکە شڵەقا..
واشنتن پەتى سەبرى پچڕا و بڕیارى بەپەلەى دەرکرد..
فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا لە عێراق دەستیان بە جوڵە کرد و بۆردومان دەستپێدەکات..



لە ماوەى یەک مانگى رابردودا، لەلایەن گروپە چەکدارەکانى عێراق و ئەو گروپانەى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن، زیاتر لە ٦٠ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا.
ئەو هێرشانە وەزیرى دەرەوەی ئەمریکاى گەیاندە عێراق و بە هێلەگێکى گولـلە نەبڕەوە لە بەغدا دەرکەوت و دواتر لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى کۆبووەوە و وتى لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکەن کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا هەر بەردەوام بوو.
دواجار ئەمریکا پەتى سەبرى پچڕا و کۆبوونەوەیەکى لە واشنت کرد و بڕیاریدا چى دیکە لە دورەوە سەیرى هێرشەکانى سەر هێزەکانى وڵاتەکەى نەکات و وەڵامى هەبێت و ستۆپ بە هێرشەکان بکات..
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا دەستى کرد بە جێبەجێکردنى بڕیارى هێرشکردنەکە و فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وەڵامی راستەوخۆی هێرشی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی ئەو گرووپانە لە عێراق. 
وەک بەرپرسەکەى ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکە لە ناوچەی جورف سەخەری بەغدا بووە و گرووپێکی حەشی شەعبییان کردووەتە ئامانج.
ئەو بەرپرسەى ئەمریکا ئاشکرایکردووە کە میلیشیاکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن ئێرانـەوە بە مووشەکی بالیستیی نزیک مەودا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری خوارووی عێراق و لە ئەنجامدا 8 کەس برینداربوون و زیانێکی کەمیش بە بنکەکە کەوت، بۆیە دوای ئەو هێرشە، فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری ئەی سی 130 هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی "میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لە لایەن ئێران" و "ژمارەیەک میلیشیا"ـەوە کە لە هێرشەکەدا بەشداربوون و لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک "ئەندامی دووژمن بوونەتە قوربانی.
ئێستا ئەمریکا لە ئامەدەباشیدایە بۆ هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان و هەڕەشەى ئەوە دەکات هەر هێرشێکى بکرێتە سەر بە توندى وەڵامی دەبێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations