هەواڵ- ڕاپۆرت

مەسعود حەیدەر پەڕوباڵ کرا..

02/12/2023

231 جار خوێندراوەتەوە


مەسعود حەیدەر پەڕوباڵ کرا..
ژنە بەهێزەکە بەرامبەرى وەستایەوە و پێى وت ستۆپ..
کرا بە پیاوى پارەکە، کەچى نەیانهێشت یەک دینار خەرجبکات..
بۆچى مەسعود حەیدەر دەسەڵاتەکانى لێوەرگیرایەوە؟


ئەو رۆژانێک هەموو شتێکى دژى پارتى دەوت بەڵام دواتر 180 پلە پێچەوانە بووەوە و بوو بە متمانەپێکراوترین کەسى مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى.. مەسعود حەیدەر حاجی ڕۆستەم ئەو پیاوەى نەوشیران مستەفا هێنایە پێشەوە و بە تونێلى گۆڕاندا گوزەرى کرد ولە روبارى پارتیدا لەنگەرى گرت مەسعود حەیدەر خەڵکى قەزاى کفرییە و خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە ئەندازیارى مەسعود حەیدەر لەدواى دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە دەرکەوت  و 
بووە کەسێکى متمانەپێکراوى نەوشیراون مستەفا و  لە ساڵى 2010 کاندیدى کرد بۆ پەرلەمانى عێراق بەڵام دەرنەچوو ئەو کۆڵى نەدا و لە ساڵى 2014 جارێکى دیکە لەسەر لیستى گۆڕان خۆى بۆ پەرلەمانى عێراق کاندید کرد بەڵام ئەوجارەیان گرێى بەختى کرایەوە و دەرچوو بوو بە ئەندامى پەرلەمانى عێراق. هێشتا ئەو خولەى پەرلەمان تەواو نەبوو لە ساڵى 2017 بووە دەستى لە مۆمەکەى لە گۆڕان بەردا و  دەستى بە باڵى داڵەکەى پارتییەوە گرت
هەرچەندە سەرەتا بە دژە پارتى ناسراوبوو بەڵام کاتێک سەنگەرى گواستەوە هێرشەکانى بۆ سەر پارتى راگرت و بووە متمانه‌پێكراوی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانیی و لە دوایین کۆنگرەى پارتیشدا  خۆى بۆ سەرکردایەتى ئەو حیزبە کاندید کرد
بەڵام متمانەى پارتییەکانى بەدەست نەهێنا و دەرنەچوو.. مەسعود حەیدەر لە ساڵى 2018 بووه‌ راوێژكاری مه‌سرور بارزانی بۆ كاروباریی دارایی و  لە کابینەکەى سودانیشدا، بووە بریکارى وەزیرى دارایی عێراق. مەسعود حەیدەر لەو پۆستەیدا کارى لەگەڵ پارەکانى عێراق و مووچەدا بوو کەچى کە پرسیاریان لێدەکرد تۆ لە پشکى کورد لەو پۆستەداى ۆچى وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم نانێرن
 دەڵێت سۆرى من قسە لەسەر مووچە ناکەم
ئەو بریکارى ژنێکە، هیچ هێزێک تا ئێستا نەیتوانیوە دەست بخاتە ناو کاروبارەکانییەوە هەر هەست بە هەر جوڵەیەکى نائاساییش بکات، دەڵێت ستۆپ
ئەوە کارى تۆ نییە.. تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا مەسعود حەیدەرى پەڕ و باڵ کردووە و هەموو دەسەڵاتەکانى لێ سەندوەتەوە و بە نوسراوێکى فەرمى هەموو دەسەڵاتەکانى بریکارى وەزیرى گەڕاندوەتەوە بۆ خۆى و هیچ دەسەڵاتێکى بۆ مەسعود حەیدەر نەهێشتووەتەوە. بەپێى ماددەى ٧١ لە یاساى بودجەى ساڵى ٢٠٢٣ پۆستى بریکار لە دامەزراوەکانى حکومەتدا لادەبرێت لەو چوارچێوەیەشدا مەسعود حەیدەر دەسەڵاتەکانى لێوەرگیراوەتەوە.
لەماوەى رابردودا  قسەو هەڵوێستەکانى مەسعود حەیدەر بووە لەکەیەکى ناشرین بۆ خێزانەکەیان تا کار گەیشتە ئەوەى شێرکۆ حەیدەر برای مەسعود حەیدەر لە نوسینێکدا هێرشی توندی دەکاتە سەر و رایدەگەیەنێت کە بەهۆی ئەوەوە، سوکایەتی زۆر بە خێزانەکەیان دەکرێت و  دەشڵێت بەداخەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بوویت خۆزگە هەر ئەو ڕۆژەیش باوکم وەفاتی بکردایە  ناوتی نەنایە مسعود. ئەمە چیرۆکى بەشێکى ژیانى ئەو پیاوەیە کە جگە لە  تەیف سامى  خێزانەکەى خۆیشى لێى ناڕازین

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations