هەواڵ- ڕاپۆرت
مەسعود بارزانى توڕە دەبێت..
مەسعود بارزانى توڕە دەبێت..
کاندیدەکانى پارتى دۆخێکى خراپ لەناو پارتیدا دروستدەکات..
یەک یەک کاندیدەکانى پارتى واز دەهێنن و سەرکردایەتى حیزبەکە شۆک بووە..
فلتەرەکانى پارتى شکست دەهێنێت و دۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوە..
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له (مه‌سعود مەلا پەروێز كاندیدى ژماره 2ى پارتى‌و د. سامان محه‌مه‌د شه‌ریف كاندیدى ژماره 21)ى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك وازهێنانى خۆیان له‌ڕیزه‌كانى پارتى ڕاگه‌یاندو په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه كرد، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى هاته‌ده‌نگ‌و فه‌رمانیكردوه هه‌رچى زوه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشه‌یه له‌كه‌ركوك دروستبكرێت.
بەپێى زانیارییەکان مەسعود بارزانى لەو دۆخە زۆر توڕە بووە و وتویەتى چۆن ده‌كرێت كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕیزه‌كانى پارتى به‌جێبهێڵن، له‌كاتێكدا ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته كاندید، سه‌رجه‌م فلته‌ره‌كانى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن ده‌بڕێت‌و دواجاریش خودى بارزانى خۆی دوا فلته‌ره، چۆن ده‌كرێت دواى پێدانى متمانه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌موو فلته‌ره‌وه، ئینجاش وازهێنان له‌پارتى ڕابگه‌یه‌نێت".
دواى وازهێنانى ئه‌و دوو كاندیده‌ى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه ئه‌و حزبه متمانه‌ى زۆرى پێیان هه‌بوه، جۆرێك له‌شپرزه‌یی له‌مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ئه‌و حزبه له‌كه‌ركوك دروستبوه‌و مەسعود بارزانیش فه‌رمانیكردوه به‌لیژنه باڵاكه به‌زویى ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌ن‌و هۆكاره‌كه‌ى بۆ ڕون بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك پارتى به‌نیازه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به‌كاندیده‌كانى پڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه ئێستا‌و نه دواى ده‌رچونیشیان بتوانن واز له‌پارتى بهێنن‌و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ حزبێكى دیكه‌وه بكه‌ن.
ئەوەى ئێستا لەناو پارتیدا روودەدات، بۆ ئەو حزبە نامۆیە، چونکە روى نەداوە لەکاتێکى وا ناسکدا کادرەکانى ریزەکانى بەجێبهێڵن، بە تایبەت دوو لە دیارترین کاندیدى حزبەکە پەیوەندییان بە یەکێتییەوە کردووە..
ئێستا دواى وازهێنانى ئەو دوو کاندیدە، پارتى ترسى هەیە کاندیدەکانى تریش واز بهێنن و پەیوەندى بە یەکێتییەوە بکەن، بۆیە دەیەوێت بەهەر رێگەیەک بێت نەهێڵێت، هیچ کاندیدێکى تر‌ى واز لە حیزبەکە بهێنێت.