هەواڵ- ڕاپۆرت
پزیشکەکان لەسەر خواردن سەریان لە خەڵک تێکداوە
پزیشکەکان لەسەر خواردن سەریان لە خەڵک تێکداوە
میوە بووەتە دوژمنی تەندروستی مرۆڤ و خوێ و چەوری بوونەتە دۆست
ئەو خۆراکانەی پێشتر لە نەخۆش قەدەغە دەکرا ئێستا پزیشک بۆی دیاری دەکات
پزیشکەکان لەسەر قسە جیاوازەکانیان سورن و تەحەدای یەکدیش دەکەن
ئەمانە سەرجەمیان قسەی پزیشکان و توێژینەوە نوێکانن
کە ناڕەزایەتی لای خەڵک درووستکردووە
بەو پێیەی هەر ماوەیەو شتێکی نوێ دەڵێن و ئەوەی پێشوو ڕەتدەکەنەوە
ئەویش نەک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی جیهانیش توێژینەوەکان زۆرینەیان لەبارەی تەندروستی مرۆڤ پێچەوانەوە بوونەتەوە و ئەوەی زەمەنێک بڤە و قەدەغە بوو ئێستا وەکو پێداویستییەکەی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ ناو دەبرێت و ئەوەشی گرنگ بو رۆژانە مرۆڤ بەکاری بهێنێت کار گەیشتووەتە ئەوەی بوترێت لە جگەرە مەترسیدار ترە بۆ تەندروستی.
یەکێک لە باوترین ئەو سیستمانەی زۆر بەسوود باسی لێوە دەکرێت کیتۆیە، بەڵام لەنێو پزیشکەکاندا ناکۆکی زۆری لەسەرە
دکتۆر مەزن جەمیل پزیشک و شارەزای خواردنی کیتۆ دایت بەردەوام باس لە سوودەکانی کیتۆ دەکات و تەنانەت رێستۆرانتی تایبەتیشی بۆداناوە، قسەی پزیشکێکی دیکە ڕەتدەکاتەوە و لەسەر کیتۆ تەحەداشی دەکات
لەلایەکی دیکەوە نیان مەحمود راهێنەری وەرزشی بە پێچەوانەی د. مەزن کیتۆ بە باش نازانێت و پێی وایە جەستە شلدەکاتەوە و تەنانەت بە مەترسیداریش ناوی دەبات کە ڕەنگە ببێتە هۆی مردن:
جگە لەوانە ئێستا میوە ئەو خۆراکەی کە پزیشکەکان دەیانوت ئەگەر یەکێک رۆژانە هاوشێوەی نان و ئاو نەیخوات تەندروستی دەکەوێتە مەترسییەوە، ئێستا بووەتە دوژمنی تەندروستی مرۆڤ، دکتۆر سیروان عەبدوڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قەڵەوی دەڵێت: زۆر خواردنی میوە مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی نەخۆشی زەخت و شەکرە میوە هاوشێوەی جگەرەیە
زیاتریش زیانی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ
ئەو دکتۆرە تەنانەت دەشڵێت یەك پەرداخ شەربەتی میوەی سروشتی زیانەكەی لە كۆلایەك زۆر زیاترە
د. سیروان رەتیشی دەکاتەوە خوێ خراپ بێت وەک ئەوەی بەشێک لە پزیشکان باسی دەکەن و دەڵێت "ئەگەر نان و برنجی لەگەڵ نەخۆیت زەخت دادەبەزێنێت و زۆر زۆر باشە بۆ تەندروستی مرۆڤ."
ئەوەی لەم دۆخەدا بۆتە کێشە ئەوەیە کە ئێستا گومانی زۆر لای هاوڵاتیان درووستبووە لەسەر ڕێنماییە خۆراکییەکانی پزیشکان، بە جۆرێک کە دەڵێن سەرمان لێشێواوە و نازانین بەقسەی کامیان بکەین؟