هەواڵ- ڕاپۆرت

مردنى ئەو گەنجەى هەمووانى هەژاند..

06/12/2023

138 جار خوێندراوەتەوە


مردنى ئەو گەنجەى هەمووانى هەژاند..
هەڵوێستەکەى باوکى لەهەموو کوردستان دەنگیدایەوە..
کوڕێکى تاقانە جێى ئومێدى خێزانێکى ماندوو بوو، کەچى سەیارەیەک بێ رەحمانە هەموو خەونەکانى ژاکاند..
هەمووان چاوەڕێ بوون باوکى ئەو کوڕە سزاى شۆفێرەکە بدات، بەڵام ئەو  فریاى کەوت و لێى خۆشبوو..

دوێنێ رووداوێکى دڵتەزێن لە سلێمانى روویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە نزیک نەخۆشخانەى شار خۆى کێشا بە گەنجێکدا و ژیانى لێسەندەوە..
ئەو گەنجەى بەو رووداوە گیانیلەدەستدا، ناوى ژیرۆ تەها بوو، خەڵکی کەلار بوو، تەمەنی ٢١ ساڵ بوو.
ئەو خولیاى شیعرەکانى مەحوى بوو، لە ئەکاونتى تایبەتى خۆى لە تەنیشتى ناوەکەیەوە نوسیویەتى مەحوى، بەردەوامیش شیعرەکانى ئەو شاعیرەى پۆست دەکرد.
ژیرۆ خوێندکارى قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پزیشکی بوو لە زانکۆی سلێمانی
دوای ئەوەی بە مەبەستی خوێندنی وانەی پراکتیکی دەچێتە نەخۆشخانەی شار، لەکاتی گەڕانەوەیدا ئۆتۆمبێل خۆیپێدادەکێشێت و ژیان ئاوایی دەکات..
ژیرۆ کوڕی پیاوێکی زەحمەتکێش و ڕەنجدەر بوو، کاتێک لەکۆلێژی پزیشکی وەرگیرا، تەنها خەون و ئومێدی تەواوکردنی کۆلێژ و تاوێک پشوودان بە باوکی بوو، بەڵام ئۆتۆمبێلێک خەونەکانى ژاکاند و بۆ هەمیشە لە دایک و باوکە ماندووەکەى کرد
باوکى ئەو کوڕە، پیاوێکى لەخوا ترس و ئیماندارە و هەمووان دەڵێن، فریشتەیەکە لە بەرگى مرۆڤدا و نیشانەى مرۆڤى ئیماندارى راستەقینەیە
ئەو پیاوە هەرچەندە تەنیا ئەو کوڕەى هەبوو، هەموو خەونەکانى لەسەر ئەو کوڕەى هەڵچنیبوو، بەڵام کاتێک هەواڵى مردنى کوڕە تاقانەکەى بیست، خۆى بۆ نەگیرا و لە کەلارەوە خۆى گەیاندە سلێمانى و هەر لەسەر تەرمى کوڕەکەى لەو شۆفێرە خۆشبوو کە خۆى پێداکێشاوە و ژیانى لە زیندان رزگارکرد و دەڵێت، کوڕەکەم ئەمانەتی خوای گەورە بووە لای من خوای گەورە بردوویەتییەوە بۆلای خۆی، زۆر شکورم بە بەشی خودا..
هەڵوێستى ئەو باوکە لە هەموو کوردستان دەنگیدایەوە و هەمووان دەڵێن، ئەوە نیشانەى ئیماندارێکى راستەقینەیە و ئەوەى ئەو کردى بە هەموو کەس ناکرێت.. 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations