هەواڵ- ڕاپۆرت

شەڕی بایدن و سودانی گەرم دەبێت

07/01/2024

191 جار خوێندراوەتەوە


شەڕی بایدن و سودانی گەرم دەبێت
عێراق بەرەو جەنگێکی نوێ پەلکێش دەکرێت
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و سودانیش دەڵێت کۆتاییان پێدەهێنین 
هەرێمی کوردستان لەم نێوەندەدا چی لێدێت؟


لە رۆژانی رابردوو درۆنی ئەمریكا لە خۆرھەڵاتی بەغداد ئۆتۆمبێلێکی بەئامانج گرت  لەو بۆردومانەدا حاجی ئەبو تەقوا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی پشتێنەی بەغدادی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستدا  ئەمەش جارێکی دیکە ئاگری بەردایە پەیوەندییەکانی ئەمریکا عێراق بەردایەوە لە پاش ئەو هێرشانەش  محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە پاساوی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كۆتایهاتووە. هەر بۆیە نابێت بەیەکجاری لە عێراقدا بمێنن هەر پاش ئەوەش جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كه‌ هێرشه‌كه‌ی عێراق به‌ فه‌رمانی ئه‌و كراوه‌ و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ ده‌رمكرد بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكادا بوو". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ وه‌شاندنی گورزی زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌كان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ وابخوازێت. مەحمود خۆشناو چاوێری سیاسی تایبەت بۆ #كۆباس لە بارەی ئەو پێشهاتانەوە  ئاماژەی بەوەداوە کە هەرچەندە لە ساڵی 2020 وە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدا هەیە ، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە. مەحمود خۆشناو وتیشی"ئەگەر هاوپەیمانان بڕیاری کشانەوە بدەن، تا ئێستا دیار نییە کە دۆخی هەرێم چی دەبێت و کشانەوەکەی ئەوان هەرێمیش دەگرێتەوە یاخود نا" لای خۆشیەوە یادگار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  لەبارەی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران و بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق  تایبەت بە كۆباسی راگەیاند، 
لەسەر ئەو پرسە دوو بۆچوونی جیاواز هەیە  لە شەقامی عێراقیش هەندێك پێیان وایە مانەوەی ئەو هێزانە لە ئێستادا گرنگ نییە  عێراق بووەتە خاوەنی هێزی خۆی دەتوانێت سیادەی خۆی بپارێزێت  هەندێكی دیكەش پێچەوانەی ئەمە دەڵێت مانەوەی ئەو هێزانە گرنگە بۆ پاراستنی عێراق و  راوێژكردنی سەربازی پێیان و جگە لەوەش دەوترێت رێككەوتنێكی ستراتیژی هەیە پێویستە پابەندی ئەو رێككەوتنە بن.  ئەو وتیشی،  تا ئێستا ئەم پرسە یەكلایی نەكراوەتەوە 
هەركات حكومەتی عێراق یەكلایی كردەوە هەرێمی كوردستانیش بۆچوونی خۆی دەبێت لەوبارەیەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations