هەواڵ- ڕاپۆرت

بارزانیە قبوڵکراوەکە

23/05/2024

194 جار خوێندراوەتەوە


بارزانیە قبوڵکراوەکە
تایبەتمەندی کۆپتەرەکەی نێچیرڤان بارزانی چییە؟
بۆچی لە ئاستی ناوخۆ و جیهاندا  هەموان ئەویان قبوڵە؟
بۆچی ئامۆزاکەی هەر دژایەتی دەکات و ئەو هەر بەهێز دەبێت؟



نێچیرڤان  ئیدریس بارزانی بە سیاسیەکی شێکپۆش و دەمبەخەندەی کورد ناسراوە کە زۆر بە کەمی توڕە دەبێت ئەو بۆ بەشێک لە گەشتەکانی کۆپتەرێکی تایبەت بەکار دەهێنێت کە لە جۆری AW139 یە  ئەم کۆپتەرە بەوە ناسراوە توانایەکی بەهێز و ناوازەی هەیە و بەگشتی سیاسی و دیبلۆماسیەکانی جیهان بەکاری دەهێنن کۆپتەرەکە جێگای 10 بۆ 15 کەسی بە ئاسوودەی تێدا دەبێتەوە و توانی ئەوەی هەیە بە خێرایی 310 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات هاوکات دەتوانیت تا   1250 کیلۆمەتر بەرزبێتەوە و دوو بزوێنەریشی هەیە کە هێز و سەلامەتیەکی زۆری پێبەخشیووە. هاوکات ئەم کۆپتەرە بەوە ناسراوە کە کەمترین دەنگ دەهێنێتە ژورەوە و هەستان و نیشتنەوەشی نەرم و ئاسوودەیە جگە لەوەی دیزاین و دیکۆرەکەشی کەشخە و دیبلۆماسیانەیە  و چەندین تایبەتمەندی دیکەی لە فریاگوزاری تەندرووستی و توانای ئاگرکوژانەوە و پێویستی کەمی بۆ بەنزینی لە خۆ گرتووە.

دیبلۆماسیەکی سەرکەوتوو
ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لە زۆریک لە سیاسیەکانی نێو حزبەکەی جیادەکاتەوە ئەوەیە کە بە شێوازێکی نەرم و  دیبلۆماسیەتێکی حەکیمانە سیاستە دەکات
بەجۆرێک لایەنەکان بەسەر ڕەش و سپیدا دابەشناکات و هەمووکات بواری گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە دەهێڵێتەوە هەر ئەمەش وایکردووە کە لەنێوخۆ و لە دەرەوەشدا سیاسەتی نێچیرڤان بارزانی قبوڵکراوتر بێت  هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی مەسرور بارزانی ئامۆزای، بە هەموو توانایەوە دژایەتی بکات تەنانەت پاش ئەوەی کە پۆستی سەرۆکی حکومەت درا بە مەسرور بارزانی  یەکەم هەنگاوی   دوورخستنەوە و لێدانی کەسە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانی بوو لە حزب و حکومەتدا بەجۆرێک سەرجەم ئەو بەرپرسانەی دوورخستەوە کە لە حکومەتدا لەسەر باڵی نێچیرڤان بارزانی هەژمار دەکران  هاوکات لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکاندا مەسرور بارزانی، بە ئاشکرا زۆربەی شکستەکانی دەخستە ئەستۆی کابینەی پێش خۆی کە مەبەست لێی نێچیرڤان بارزانی بوو لە نێو حزبیش دژی وەستایەوە و هەوڵیدا بەتەواوەتی پەراوێزی بخات  لە دواین کۆنگرەی پارتیشدا ئەم دۆخە بەتەواوەتی رەنگی دایەوە و زۆرینەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتەکە بوون بە کەسانی نزیک لە مەسرور بارزانی بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم کارانەی مەسرور دژی ئامۆزاکەی زۆری نەخایاند  چونکە مەسرور بارزانی، نەک حکومەتی توشی قەیرانی قوڵ و شکستی گەورە کرد بەڵکو حزبەکەشی توشی قەیرانێک کردووە  کە بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بڕیاری بەشدارینەکردنی  هەڵبژاردنیداوە.  هەر بۆیە ئێستاش لایەنە سیاسیەکان لە نێوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش  نێچیرڤان بارزانییان قبوڵە و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەودا ئەنجام دەدەن  تەنانەت  یەکێک لە ترسەکانی پارتی لە هەڵبژاردن ئەوەیە کە پێناچێت ئەمجارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی  کومەتی هەرێم قبوڵبێت هەر بۆیە خۆری نێچیرڤان بارزانی روو لە هەڵهاتنە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations