هەواڵ- کوردستان

کێ هاوکار جافی شەهید کرد؟

پێش 1 هەفتە

149 جار خوێندراوەتەوە


کێ هاوکار جافی شەهید کرد؟
بۆ هاوکار جاف تیرۆر کرا؟
چۆن مەسرور بارزانی، تۆڵەی دەرکردنی لاهور و ئەژی، لە وەهاب هەڵەبجەیی کردەوە؟
ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف
  پارتی دەیەوێت بە یاریکردن بەکەیسەکەی تاوانەکە بخاتە ملی یەکێتی
لەکاتی تیرۆکردنیشیدا 
 سیناریۆیەکی داڕشت بۆ تێوەگلاندنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی هێزی دژە تیرۆر
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی دانپێدانانی کەسوکاری عەقید هاوکار جاف
لەسەرووبەندی کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتیدا، ئەژی ئەمین بەهۆی بوونی کێشەی شەخسی لەگەڵ عەقید هاوکار جافدا
پلانی تیرۆرکردنی داڕشتووە و چەندینجاریش هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە
ئەژی ئەمین ئەم کارەشی بە هاوکاری لاهور جەنگی بورهان و بە ئاگاداری پارتی کردووە
چونکە لەو تاوانەدا تاکە کەسێک کە لێی سوودمەند نەبووە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە
لەکاتێکدا لەم ڕووداوەدا ئەژی ئەمین تۆڵەی خۆی لە هاوکار جاف کردەوە بەو پێیەی پێشتر ناکۆک بوون، لاهور جەنگی بورهانیش بەشێک لە کەسووکارەکەی بۆ مەرامی سیاسی بەلای خۆیدا راکێشا و لەم هەڵبژاردنەدا کاندیدی کردن، پارتیش لە رێگای سیناریۆیەکی داڕێژراوەوە یەکێتی تۆمەتبار کرد، بۆ ئەوەی بتوانێت وەهاب هەڵەبجەیی دووربخاتەوە و لەسەر ئەو پرسەش سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد
 ئەمەش لەکاتێکدایە کە  هەریەکە لە لاهور جەنگی و ئەژی ئەمینیش وەهاب هەڵەبجەیی بەهۆکاری دەرکردنیان لە یەکێتی دەزانن و لەو ڕێگەیەوە ئەوانیش هەوڵیانداوە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە
بنەماڵەی شەهید هاوکار لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ کۆباسی باس لەوانە دەکەن کە بوونە هۆی تیرۆرکردنی  عەقید هاوکار و لەو باریەوە سیروان جافی برای دەڵێت، هاوکاری برام ڕاکێشرایە ناو یاریەکی سیاسیەوە کە کاری ئەو نەبوو، بە دەستی ئەوانەش کوژرا کە جاران لە سلێمانی دەسەڵاتیان هەبوو، دوای ئاشکرابوو گەندەڵی و مەلەفە خراپەکانیان، لە یەکێتی دەرکران و ئێستا وا لە هەولێرن، پێشتریش هەر ئەوانبوون لە ٨ی تەموز هەڕەشەیان لە براکەم کردووە.
دەشڵێت، ئەو سیناریۆی کە داڕێژراوە بۆ  تۆمەتبارکردنی وەهاب هەڵەبجەیی تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پیلانەیە کە براکەمیان پێ کوشت. 
پارتی بە دروستکردنی سیناریۆکانی لە دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار دافدا هەڵایەکی گەورەی دروستکردووە و لەهەمان کاتتدا قەدەغەشی کردووە یادی تیرۆرکردن و کوشتنی فەرەیدوون جوانڕۆیی بکرێتەوە کە ناوبراو سەربازێکی ئازا و ناودار بوو لە باڵی نێچیرڤان بەڵام مەسرور بارزانی بە سەرپەرشتی وەیسی بارزانی برای کردییە قوربانی ناکۆکییەکانی نێوان خۆی و ئامۆزاکەی و هەتا ئەمڕۆش هیچ کەس ناوێرێت یادی تیرۆرکردنەکەی بکاتەوە یان بە وشەیەک باسی لێوە بکات 
بەڵام بۆ مەرامی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن ، لە نیو هەولێردا یادی هاوکار جاف دەکەنەوە، لەکاتێکدا دەستەکەیان بۆ هەموان ئاشکرا وبوە

no
KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations