هەواڵ- کوردستان

شار کوا ئارامە؟

پێش 1 هەفتە

222 جار خوێندراوەتەوە


شار کوا ئارامە؟

بە ڕۆژی ڕووناک کوڕەکەی کوژراوە و کوڕەکەی  4 رۆژ بە مردوویى لە نەخۆشخانە بووە و نەیانهێشتووە کەس بیبینێت
هەربۆیە تا دێت دۆخی هەولێر خراپتر دەبێت  هاوڵاتتیان زیاتر بەدەست ڕووداوەکانی تەقەکردنەوە دەناڵێن، هێزەکانی زێرەڤانی پارتی بەشێکن لەو ڕووداوانە و بوونەتە هۆکاری ناسەقامگیری لە شارەکە. 
تەنیا لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین دۆسیەی هەڕەشە و کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانیەوە ئاشکراکراوە، کە بەشێکی ئەو دۆسیانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ڕابردووش. 
دیارترین ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی زێرەڤانی دژی هاوڵاتیانی هەولێر ئەنجامیداوە، کوشتنی یونس حەبیبە، لە کاتێکدا هاوڵاتی ئاسایی شاری هەولێربووە و تا ئێستاش کەسوکارەکەی هۆکاری پشت کوژرانی کوڕەکەیان نازانن و دایکی دەڵێت، ماوەی چوار ڕۆژ یونسیان لە نەخۆشخانە هێشتەوە نەیانهێشت بیبینم تا ئەو کاتەی پێیان وتین کوڕەکەتان مردووە، ئاخر خودا زوڵمی وا چۆن قبوڵ دەکات؟
باوکیشی باس لەوە دەکات، یونس گولەیەک بە پشتە سەریەوە بووە و نیشانەی ئەشکەنجە و لێدان بە ڕوخسارییەوە بەجێمابوو، هێزە ئەمنییەکان تا ئێستاش هیچ زانیارییەکیان پێ نەداوین و ناشهێڵن هیچ شتێک لەو بارەیەوە بزانین، لە بەڕێوەبەوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەستی دەستیمان پێدەکەن
خاوەن کەیسێکی دیکە لە هەولێر دایکێکی جەرگ سووتاوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەم جارە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
دەبەستێت و داوای ئەوە دەکات تەنیا پێی بڵێن کوڕەکەی لەسەرچی کوژراوە و دەڵێت، ٥ ساڵ لەمەوبەر کوڕە ١٨ ساڵانەکەم لە عەلوەی هەولێر ڕفێندرا و پاشان کوژرا و تا ئێستاش هیچ هێز و لایەنێک ئامادە نیە پێم بڵێت کوڕەکەم لەسەر چی کوژرا؟
ئاسایشی هەولێر نەک لە کەسانی ئاسایی بەڵکو دەست لە کەسایەتیە سیاسییەکانیش ناپارێزێت و کاندیدێکی کۆتای مەسیحی لە کوتلەی بابلیۆن بەناوی ڕامسی حیکمەت حەنا ڕایگەیاندووە، کە  ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن ئەگەر لە بەرژەوەندی کاندیدی کۆتای پارتی نەکشێتەوە. 
لە کەیسێکی دیکەدا ژنێکی ڕۆژهەڵاتی باس لەوە دەکات کارمەندی یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی گێچەڵی پێدەکات و بۆ ماوەی چەند جارێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و لە منداڵە نەخۆشەکەی داوە، لە دادگاش تەنیا قسەی کارمەندەکە دەخوات، دادوەر و لایەنی پەیوەندیدارەکانی دیکە وەڵامی هیچ کام لە سکاڵاکانی ئەو ژنە نادەنەوە. 
باوەڕ دەکەیت یان نا ئەمە دۆخی ئێستای ئەو هەولێرەیە کە بەرپرسانی پارتی ئارامییەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations