هەواڵ- کوردستان

پارتی بۆ هەڵبژاردن دۆخی تێكچووە و هەوڵی رێككەوتنی پێشوەختە دەدات

4 رۆژ پێش ئێستا

32 جار خوێندراوەتەوە


پارتی بۆ هەڵبژاردن دۆخی تێكچووە و هەوڵی رێككەوتنی پێشوەختە دەدات 
بەنیازی چییە بەرانبەر پێكهاتەكان لە هەولێر و دهۆك؟ 

لەدوای لەدەستدانی 11 كورسی كۆتاكان  پارتی لە ئێستادا دۆخی تێكچووە و  مەترسی جدی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی  ن20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لێ نیشتووە و  بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو دۆخەش تێی كەوتووە 
لە ئێستادا لە هەوڵی رێككەوتنی پێشوەختە  لەگەڵ ژمارەیەك لایەن  بۆچوونی لە خۆیەوە نزیكن و بەكاریان دەهێنێت  بۆ ئەوەش وەكو باس دەكرێت  ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە هاوكاری دارایی تەواو پێشكەش  ئەو لایەنانە بكات تاوەكو دواتر پشتیوانی بكەن.  تارا عوسمان رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی  بۆ كۆباس وتی،  دوای لەدەستدانی کارتەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردن لە 11 کورسی  کۆتاکان و ناوی مردووان 
لە ئێستادا جیاواز لە پێشوو لە هەوڵی ئەوەیە  پێش هەڵبژاردن رێککەوتن لەگەڵ چەند لایەنێک بکات  تاوەکو دواتر بتوانێت بەهاوکاری ئەو لایەنانە  حکومەت پێکبهێنێت ئەوەش لە پێناو بەرژوەندی خەڵک نییە  بەڵکو هەوڵەکانی بۆ درێژەدانە بەو ئیدارەدانە خراپەی  لە ماوەی رابردوو بەرانبەر خەڵکی کوردستان پەیڕەویکردووە.  باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانی پارتی بێگومان شکست دەهێنێت و 
ئەگەر خەڵک هەوڵی گۆڕانکاری دۆخەکە بدات و  دەنگ بداتە كاندیدەكانی یەکێتی بێگومان دۆخی کوردستان و  حکومداری لە کوردستان بەتەواوی دەگۆڕێت و هەنگاوی باش دەنێت.  بەپێی زانیارییەکان جگە لەوەی پارتی  لە هەوڵی رێککەوتنی پێشوەختەیە  لەگەڵ ژمارەیەک لایەن  لە ئێستادا هەنگاوی دیکەشی دەستپێکردووە  دژی ئەو کورسییانەی لە دهۆک و هەولێر  بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە و 
بەنیازە بە دەنگدانی تایبەت  هاوشێوەی رابردوو بۆ خۆی قۆرغی بکات.  د. رێدار بەكرەسور پسپۆڕی یاسایی  بۆ كۆباس وتی، پارتی لە ئێستادا 
بەتەواوی تەنگەتاو بووە لەو دۆخەی تێی کەوتووە و  ملە هەوڵی ئەوەدایە ئەو کورسییانەی  لە پارێزگای هەولێر و دهۆک 
بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە  هاوشێوەی رابردوو قۆرغی بکات و  ئەوەش نیگەرانی زۆری لای پێکهاتەکان دروستکردووە.  ئاشکراشیکرد، جگە لەو هەوڵانەی پارتی  لە خەمی ئەوەیە لە ئێستاوە  هاوکاری مادی بداتە چەند لایەنێک تاوەکو  لە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم  پشتیوانی پارتی بکەن بێ ئاگا لەوەی  جارێکی دیکە ناتوانێت رێگری بکات لە سەرکەوتنەکانی یەکێتی  لە هەڵبژاردنی داهاتوو.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations