هەواڵ- کوردستان

ئەو راگەیاندنکارەی نەیارەکانی یەکێتی سڵ لە بەرنامەکانی دەکەنەوە

پێش 3 هەفتە

162 جار خوێندراوەتەوە


ئەو راگەیاندنکارەی نەیارەکانی یەکێتی سڵ لە بەرنامەکانی دەکەنەوە

کاندیدە گەنجەکەی یەکێتی و خاوەن پڕۆژەی نوێیە  بۆ گەنجان





زانا حەسەن خدر، لەدایکبووی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1984ی دەڤەری راپەڕینە، زانا کوڕی پێشمەرگەی دێرینی حەسەنی مام خدر و برازای شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدولواحیدە.
بەهۆی ئەوەی باوکی پێشمەرگە بووە و لە خانەوادەیەکی نیشتیمان پەروەر و شۆڕشگێڕ بووە ژیانی منداڵی بەچەندین قۆناغی سەخت و ئاوارەییدا تێپەڕیوە، بەڵام لەو دۆخە سەختانەشدا زانا حەسەن بەردەوامی بە خوێندن داوە توانیویەتی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردیدا بەدەستبهێنێت و دواتریش ماستەری لە زمانەوانیدا بەدەستهێناوە و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لەهەمان بواردا.
زانا حەسەن هاوشێوەی باوکی و بنەماڵەکەی هەر لەتەمەنێکی کەمەوە هەستی نیشتیمان پەروەری تێدا باڵا دەکات و دەستدەکات بە خەباتی مەدەنی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەیدا.
زانا حەسەن لەخەباتی ڕێکخراوەیدا لەهەردوو لقی پشدەر و ڕانیەی کۆمەڵەی خوێندکاران کاری کردووە و بووەتە لێپرسراوی تۆڕی رێکخراوە ناحکومییەکان و لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵێکی بۆ گەنجان و پاراستنی ژینگە و چاککردنی رێگاوبانەکان و تەواوکردنی پڕۆژەکانی دەڤەری راپەڕین داوە و بەردەوام پڕۆژە و روئیای نوێی بۆ بەرەوپێشبردنی گەنجان هەبووە.
ماوەیەکی زۆر خزمەتی بواری پەروەردەی کردووە و وەک مامۆستا وانەی بە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی وتووەتەوە و دواتریش بووەتە مامۆستای زانکۆ و کاری لەسەر پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردی کردووە و بەردەوام خوێندکارەکانیشی بۆ ئەو مەبەستە هانداوە.
زانا حەسەن ماوەی چەندین ساڵە لە راگەیاندنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان و لە شاشەی کوردساتەوە بە سەدان بەرنامەی تەلەفزیۆنی لەپێناو گەیاندنی دەنگی هاوڵاتییان و باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانیان کردووە و لەبەرنامەکانیدا جیاوازی لەنێوان بەرپرسی حزبەکان ناکات و بەڕاشکاوی پرسیاری خەڵکییان ئاڕاستە دەکات، ئەمەش وایکردووە کە نەیارەکانی یەکێتی سڵ لە بەشداریکردنی بەرنامەکانی دەکەنەوە و بەپێشکەشکارە لێهاتووەکە ناوی دەرکردووە.
ئێستا زانا حەسەن کاندیدی ژمارە 29یە لەسەر لیستی ژمارەی 129ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و وەک خۆی دەڵێت بە روئیای بافڵ تاڵەبانی و بە دەوڵەتمەداری قوباد تاڵەبانی کۆتایی بە تاکڕەوی پارتی دەهێنن و چیتر رێگە نادەن رۆژنامەنوسان بەتۆمەتی تیرۆر لەلایەن پارتییەوە بخرێنە کونجی زیندانەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations