هەواڵ- ڕاپۆرت

بافڵ تاڵەبانی پاداشتی راوێژكارەكانی مەسرور دەداتەوە

پێش 1 هەفتە

106 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ تاڵەبانی پاداشتی راوێژكارەكانی مەسرور دەداتەوە 
داوای ناسینەوەیان دەكات و وازێك دەكاتە دیاری بۆیان 
چۆن ئەوان بوونەتە جێگەی سەرنجی بافڵ تاڵەبانی 

بافڵ تاڵەبانی لەپای ئەو کارانەی دژی دەکرێت  لەلایەن راوێژکارەکانی مەسرور بارزانییەوە  داوای ناسینەوەیان دەکات تاوەکو وەکو سوپاس  وازێکیان پێشکەش بکات ئەمەش  لەپای ئەو بیرۆکە و پیلانانەی کاری لەسەر دەکەن. 
هاوکات بەبڵاوکردنەوەی دەنگێك  بە زیرەكی دەستكرد (AI)  لەلایەن پارتییەوە بە هاوكاری راوێژكارەكانی مەسرور بارزانی  گوایە ئەو دەنگە دەنگی بافڵ تاڵەبانی و  قوباد تاڵەبانییە و پێكەوە قسە دەكەن و  قسە بەرانبەر خەڵك و كەسوكاری شەهیدان دەكەن  هەمووان بۆیان روون بوویەوە  كە پارتی ئەوەی دەیكات بۆ دەربازبوونییەتی  لەو دۆخە خراپەی تێیكەوتووە  چونكە ئەو كارە ئەو پەڕی لاوازی پارتی دەردەخات 
بەرانبەر هەڵبژاردن و ئاماژەیەکی روونە  بۆ کەوتنیان لەم هەڵبژاردنەش.  لەپای بڵاو كردنەوەی ئەو دەنگەش  بافڵ تاڵەبانی داوای ئاشكراكردنی راوێژكارەكانی مەسرور دەكات 
تاوەكو پاداشتیان بكات بە پێدانی وازێك  لەبەرانبەر ئەو تۆمارە دەنگییەی بە زیرەكی دەستكرد  دروستیان كردووە و بڵاویان كردووەتەوە  چونكە هێندە لە ئاستێكی نزم كاریان لەسەر كردووە  هەر زوو خەڵكی نەشارەزاش لە زیرەكی دەستكرد  بۆیان دەركەوت كە ئەو دەنگە راستەقینە نییە و  كارێكی ساختەی پارتییە. 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations