هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو خانمەی دەیەوێت سیستمی پەروەردە بگۆڕێت

5 رۆژ پێش ئێستا

71 جار خوێندراوەتەوە


ئەو خانمەی دەیەوێت سیستمی پەروەردە بگۆڕێت
هەزاران خوێندکاری هەیە و هەموان شاهیدی باشەی بۆ دەدەن 
نهێنی دەرکەوتنەکانی لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەییدا ئاشکرا دەکات
بەڵێنیش دەدات ئەگەر بووە پەرلەمانتار ژمارەی مۆبایلەکەی نەگۆڕێت و دەرگای ماڵەکەی دانەخات

مامۆستا ئیمان فەرج حاجی فەتاح تەمەنی ٣٨ ساڵە و خەڵکی شاری هەڵەبجەیە ساڵی ٢٠٠٨، پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە.
لەساڵی ٢٠٢٢ش لە زانکۆی هەڵەبجە بەشی زمانی ئینگلیزی تەواو کردووە  خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم و بەکارلۆریۆسە لە زمانی ئینگلیزیدا و ئێستاش مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە قوتابخانەی (حسن ئاوای بنەڕەتی ).  ماوەی ١٤ ساڵە مامۆستایە و ٤ ساڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەی (بالیکەدەر) بووە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن  بۆ ماوەی سێ ساڵیش، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (ماکۆس) بووە لە هەڵەبجە بۆ زمانی ئینگلیزی، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی فێربوونی زمانە لە هەموو شارەکانی باشووری کوردستان .  پاش لەدەستدانی باوکی، بڕیاریدا ئازایانە هەڵبستێتە سەر پێیەکانی خۆی و نەهێڵێت لەدەستدانی باوکی بیڕوخێنێت. سەبارەت بە دەرکەوتنەکانیشی لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، مامۆستا ئیمان دەڵێت، بەهۆی ئەوەی من کاندیدم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و خەڵکی هەڵەبجەم وەکو وەهاب هەڵەبجەیی و ئەویش کەسێکی خەمخۆرە، ئەو داوایانەی لێم دەکرێت لەلایەن هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەیگەیەنم بە ئەو و ئەویش بۆم جێبەجی دەکات. بەڵێنیش بە خەڵک دەدات، ئەگەر بووە پەرلەمانتار، ژمارەی مۆبایلەکەی نەگۆڕێت و دەرگای ماڵەکەی بەڕووی هیچ کەسێکدا دانەخات و لە خۆی نەگۆڕێت، بەڵێن دەدات، هەر شتێک ئەو بتوانێت چارەسەری بکات، دریغی نەکات و لە خزمەت خەڵکدا بێت.
یەکەم کچ بووە بە خۆبەخشانە، گەورەترین فیستیڤاڵی بڕوانامەی کردەوە بۆ نزیکەی ١٥٠٠ خوێنکار کە خولی زمانیان بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێند لە هەڵەبجە.
خوێندکارەکانی شاهیدی ئەوەن، کە مامۆستا ئیمان، وەک مامۆستایەک نا، بەڵکو وەک هاوڕێیەک بووە لەگەڵ خوێندکارەکانیدا.
مامۆستا ئیمان دەڵێت، من خەمخۆر و هاوڕێی خوێندکارەکانمم و هەرگیز بە قسەی زبر و ناشرین دروست نابن و نابنە کەسێکی پێگەیشتوو و هەمیشە بە خوێندکارەکانم دەڵێم، هەرگیز بۆ پارە مەخوێنن و تەنها مێشکتانی پێ فراوان بکەن. پێی وایە، پەروەردە هەمووی ناکەوێتە سەر شانی خێزان و گلەیی لەوە دەکات، تا ئێستا نەیبینیووە پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی دەرکردبێت بۆ پەروەردەیەکی دروست. هەر بەو هۆیەشەوە ئێستا لەسەر لیستی یەکێتی خۆی کاندید کردووە بۆ پەرلەمان و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکەی بەدی بهێنێت
مامۆستا ئیمان گلەیی لەوەش دەکات، کە هاوسەرگیری ئێستا بێ پلانە، بۆیە پەروەردەکردنی منداڵەکانیش بێ پلانە و پێی وایە،هەرکەسێک پلانێکی باشی هەبێت بۆ هاوسەرگیری، ئەوا پلانێکی باشیشی دەبێت تا منداڵەکانی بەشێوەیەکی جوان پەروەردە بکات.
مامۆستا ئیمان فەرەج دەڵێت، کورد لە ڕابردوودا، کۆمەڵگایەکی دروستی هەبووە و خاوەنی پەروەردەیەکی زۆر جوان بووە چونکە دایک و باوکمان، وا فێرکراون کە ڕێزێکی زۆر لە خەڵکی بگرن و هەموو تەمەنێک ڕێزی خۆی هەبووە لایان. یەکێکیش بووە لەو کچانەی کە خۆبەخشانەوە بێ یارمەتی دانی هیچ لایەن و ڕێکخراوێک،  بووە بە گەیەنەری  

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations