هەواڵ- ڕاپۆرت

بۆ بەرگری نیشتمان خۆی دەگەیاندە ئەو شوێنانەی شەڕی لێیە

پێش 1 هەفتە

75 جار خوێندراوەتەوە


بۆ بەرگری نیشتمان خۆی دەگەیاندە ئەو شوێنانەی شەڕی لێیە
کە لەدایکبووە باوکی دوای سێ مانگ بینیوویەتی
هاوکاری قوتابخانەکان دەکات و پێداویستی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دابین دەکات
لە باوکی و مامە شەهیدەکەیەوە هەستی نیشتمانپەروەری لا دروست بووە


ئەندامی لیژنەی دارایی و بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بوو، کەچی قوتابخانەکان نۆژەندەکاتەوە و پێداویستی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دابین دەکات، بە خەم خەڵکەوەیە و هەرکەسێک پێویستی بە هاوکاری ئەو بێت، بێ دوودڵی هاوکاری دەکات. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، لەنێو پەرلەمان، بووە ئەندامی لیژنەی دارایی و بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان.
سەرکۆ ئازاد، لە ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی گەڵاڵەی دەشتی شارەزوور لەدایکبووە، لەو ساڵەی کە لەدایک دەبێت، باوکی فەرماندەی کەرتی چواری تیپی ١٥ی هەورامان دەبێت و پاش سێ مانگ لە لەدایکبوونی چاوی پێی دەکەوێت.
لە تەنیشت خەبات و فیداکاری باوکیدا گەورە دەبێت و هەستی نیشتمانپەروەری لە باوک و شەهید حەمەسەعیدی مامی، لا دروست دەبێت. لە شاری سلێمانی خوێندویەتی و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەبواری یاسای گشتی.
لە ساڵی ٢٠٠٥ چووەتە کۆلێژی سەربازی و پاش تەواوکردنی، بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، بە پلەی ئەفسەر لە ڕێزەکانی پێشمەرگە و بەرگری و فریاکەوتن کاری کردووە و بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە و لە شەڕی دژی داعشدا بەشداری کردووە. کاتێک شەڕی داعش سەرهەڵدەدات، واز لە خوێندنی ماستەرەکەی دەهێنێت و دەچێتە بەرەکانی شەڕەوە
وەک خۆی دەڵێت، لە هەرشوێنێکی ئەم نیشتمانە، هەر کەسێک پێوستی بە هاوکاری من بووبێت، بێ شک و بەبێ سڵکردنەوە، بە خۆم چەکەکەی دەستمەوە خۆم گەیاندووەتە ئەوێ و بەرگریم کردووە
ئەو لە پەرلەمانی کوردستانیش دەنگێکی دلێری ناو پەرلەمانتارەکانی دیکە بوو، دەیوت تەنها ڕێگا دوو سایدەکان چاک بکەن، نە پێویستمان بە هێڵی شەمەندەفەرە نە میترۆ، تەنها جادە و ڕێگاوبانەکان چاک بکەن، پێویستمان بە هیچی دیکە نییە. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پاش بوون بە ئەندامی پەرلەمان، خەڵکی لەبیر نەکرد و پلە و پۆست نەیگۆڕی، ئەو دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شارەزوور و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و بگرە ئامێری کاری ڕۆژنامەوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکڕێت و هاوکاری گەنجان دەکات.
ئەو هەمیشە، یەکێک بووە لەوانەی ڕێگری لە هەر هەوڵێکی خۆسەپێنی کردووە لە پەرلەمان و دژی هەر بڕیارێک وەستاوەتەوە کە لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبووبێت.
شانازیش بەوەوە دەکات کە ئەو کاتەی کە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بووە، ئەو یاسایەیان هەڵوەشاندەوە کە پەرلەمانتاران، پاش خانەنشینبوونیان، مانگانە ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار مووچەیان وەردەگرت و یاسایەکیان دانا کە هەر پەرلەمانتارێک ئەگەر تەمەنی لە ٤٥ ساڵ کەمتربێت و ١٥ ساڵ خزمەتی نەبێت ناتوانێت خانەنشین بێت و مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشینیان کردە ٪١٥ و کەمکرایەوە بۆ ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار بۆ ٢ ملیۆن دینار.
باس لەوەشدەکات، کە بە ڕۆحێکی پێشمەرگانەوە چووەتە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی وەک سەنگەری بەرگری لە هاوڵاتییانی هەرێم بینیووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations