هەواڵ- ڕاپۆرت
کەڵەگا کێیە؟ وا بافڵ تاڵەبانی دەیانێرێتەوە لۆ مارێ
کەڵەگا کێیە؟ وا بافڵ تاڵەبانی دەیانێرێتەوە لۆ مارێ!
هەرکەس گەڵەکا بێت یاخود قاچ خواردابنێت دەینێرێتەوە لۆ مارێ
پارتی لە کەرکوک ناردەوە لۆ مارێ و ئێستاش نۆرەی مودیر عامە
لە ڕابردوو زۆر کەس خۆی بەکەڵەگا و مافیا دەزانی و ببونە بارگرانی بەسەر ژیانی خەڵک و دۆخی ئەمنی و سەقامگیری هەرێمەکەیان تێکدابوو بە کارە ناشرینەکانیان.
کاری ئەمانە بریتیبوو لە ترس و تۆقاندنی خەڵکی و کپکردنی دەنگی ئازادی و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان لەسەر حسابی ماڵی میللەت، بەڵام ئەوەی ئەم دۆخەی قبوڵ نەکرد و هەژموونی مافیا و کەڵەگاکانی نەهێشت بەسەر بە خەڵکی بەشکراو و زوڵم لێکراوەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو و هەموویانی ناردەوە لۆ مارێ.
لە ڕابردوودا هەموو خەڵکی بە ئاشکرا ئەو ڕاستییەی بەچاوی خۆی بینی کە بافڵ تاڵەبانی چۆن لە ناوخۆی هەرێمدا دەستی درێژی ئەو کەسانەی بڕی و موڵک و ماڵە دزراوەکانی لە ژێر دەستیان دەرهێنا و بنکە و بارەگاکانیانی تەقاندەوە و هێزی مافیایەتی و کەڵەگایەتی لەبەر بڕین و ناردنیەوە لۆ مارێ، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک خۆی لەخەڵکی بەگەورەتر نەزانێت، چونکە وەک خۆی دەڵێت، ئەوەی دەڵێم جێبەجێی دەکەم.
هەر بۆیە مافیا و کەڵەگان چ ئەمنی بن و چ سیاسی، دەنێردرێنەوە لۆ ماری
دەستەواژەی کەڵەگاش لە کوردیدا وەک ئیدیۆمێکە و بەو کەسانە دەوترێت کە دەیانەوێت بە زۆر کارێک بکەن و گوێ بەوە نادەن یاساییە یاخود نا و خۆیان دەسەپێنن
بەدەر لەمە بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایی بە خۆسپێنی پارتی هێنا لە کەرکوک و نەیهێشت بەو مەرامەی بگات کە دەستی تێکەڵ کردبوو لەگەڵ بێگانە بۆ لاوازکردنی کورد و لە ئێستادا کوردێک پارێزگاری کەرکوک بەهۆی سیاسەتە حەکیمانەکەی بافڵ تاڵەبانیەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بافڵ تاڵەبانی ئەو کەسانەش دەنێرێتەوە لۆ مارێ کە قاچ خوارد دادەنێن و ئامادەنین بە رێڕەوی راستی حکومڕانیدا بڕۆن
هەر وەک چۆن پارتی و سەرۆک وەزیرانەکەی حکومڕانی هەرێمیان بۆخۆیان قۆرغ کردووە و ئامادەنین رادەستی بکەن
بەو هۆیەشەوە درووشمی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا ئەوە بووە کە کۆتاییان پێدەهێنین، هەر ئەمەش ترسی گەورەی خستۆتە دڵی مەسرور بارزانیەوە
چونکە لەوە دەترسێت بنێردرێتەوە بۆ ماڵی و یەکێتی تەنانەت ئیمزا لەسەر ئەوەش نەکات ببێتە مدیر عام