هەواڵ- ڕاپۆرت

هەڵەبجەییەكان وەڵامی بافڵ تاڵەبانییاندایە و شارەكەیان سەوزكردەوە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

20 جار خوێندراوەتەوە


هەڵەبجەییەكان وەڵامی بافڵ تاڵەبانییاندایە و شارەكەیان سەوزكردەوە 
ئەوان هاوشێوە رابردوو روویان لە یەكێتیی كردەوە بەڵێنیان نوێ كردەوە 


دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان  بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان  هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان  وەفای سەرۆكی یەكێتییان لە بیر نەچوو  هەمووان هاوشێوەی رابردوو  روویان كردەوە حزبەكەی خۆیان و 
وەڵامی بافڵ تاڵەبانییاندایەوە كە  ئەوە ئەوانن لە پایزدا هەڵەبجە دەكەنە بەهار و  بەرگی سەوزی لەبەری شارەكەیان دەكەنەوە.  هەڵەبجەییەكان دوای گەیشتنی  بافڵ تاڵەبانی بۆ شارەكەیان و 
گەیاندنی سڵاو و پەیامی یەكێتی پێیان  هەمووان ئەوەیان لە بیر بوو  كە سڵاوێكیان لێكراوە و دەبێت وەڵامییان هەبێت 
بۆ ئەوەش وەڵامی سەرۆكی یەكێتییان بە دەنگەكانیان دایە وە و   ئەوەش هەمووانی شۆك كرد چۆن هەڵەبجە  بە بوونی ئەو هەموو لایەنە  یەكێتی بووەتە خاوەنی ئەو هەموو دەنگە 
بێ ئاگا لەوەی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان  بەڵینیانداوە جارێكی دیكە نابێت بەتەنیا بمێننەوە و  دەیانەوێت یەكێتی بكەنە هاوڕێ و هاودەمی هەمیشەییان و 
بەوەش بەڵێنیان نوێ كردەوە  كە تا هەڵەبجە مابێت  یەكێتی و یەكێتییەكان لەبیر ناكەن و  وەفا داردەبن بۆ حزبەكەیان. 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations