هەواڵ- ڕاپۆرت

پێکهێنانی کابینەی دەیەم چۆن دەبێت؟

2 رۆژ پێش ئێستا

26 جار خوێندراوەتەوە


پێکهێنانی کابینەی دەیەم چۆن دەبێت؟
کابینەکە بە ئۆکەی یەکێتی دەبێت و پارتی ناچارە سازش بکات 
یەکێتی حکومەتێک پێکدەهێنێت بەشێکی زۆری پۆستە گرنگەکانی لەلابێت
بەڵام دیاترین ئەو پۆستانە چین کە بۆ یەکێتی دەبێت؟


یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی بۆ دەرکەوت کە تاکە لایەن دەنگەکانی بەرێژەیەکەی بەرچاو زیادیکردووە و توانیویەتی کۆتایی بەدەسەڵاتی تاکڕوەی پاریتی بهێنێت.
هەربۆیە لە ئێستادا دۆخی پێکهێنانی حکومەتی نوێ هاتووەتە پێشەوە یەکێتی سەقفی داخوازییەکانی بۆ دانوستان لەو بارەیەوە بەرزکردووەتەوە و بەپۆستی گرنگ  و باڵا و یەکلایکەرەوە نەبێت ڕازی نابێت.
لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا یەکێتی بەڵێنی بەخەڵکدا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و حکومەتی ٥٠+١ی پارتی بهێنێت و لە دوای هەڵبژاردنەکانیش توانی ئەو بەڵێنەی خۆی بباتە سەر. 
ئێستا کە واقیعی گۆڕینی حکومەتێکی پۆلیسی هاتووەتەوە پێشەوە بەسەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی وەک خۆی دەیوت کۆتایی بەم حوکمە پۆلیسیە دەهێنین، یەکێتی نایەوێت سازش لەسەر بچوکترین مافی دەنگدەرانی خۆی بکات و بیکاتە قوربانی بۆ بەرژەوەندییەکانی پارتی وەک چەند حزبێکی دیکە کردیان لە ڕابردوودا. 
سەرکەوتنە گەورەکەی یەکێتی لە عێراق و وڵاتانی هەرێمی ناوچەکەش دەنگدانەوەی باشی هەبووە و لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی عەرەبی نێودەوڵەتی دەڵێت، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەنیە سازش بکات و سوورە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم و چەند وەزارەتێکی سیادی گرنگ بۆخۆ مسۆگەربکات و ئەمە بەڵێنێکە بە دەنگدەرانی داوە.
هەروەها ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، لە ڕابردوو گەورەترین پۆست لای یەکێتی بووبێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک وەزیران،  مەحاڵە جارێکی دیکە بەتەنیا بەوانە ڕازی ببێتەوە و قۆرخکاری پارتە لە پۆستە وزارییەکاندا کۆتایی پێهاتووە. 
یەکێتی بەڵێنێکی داوە و زۆر مکوڕ و پێداگرە لەسەر ئەوەی جێبەجێی بکات ئەویش بەڵێنی گۆڕینی حکومەتە لە هەرێمدا و ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێزە.
سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درک بەوە دەکەن کە پێویستە حزبەکەیان بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا بکات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی و  جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەبێ یەکێتی نیشتیمانی هیچ حکومەتێک لە کوردستان پێکناهێنرێت، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار دەبێت ئەوەی یەکێتی نیشتمانی پێشنیاری دەکات سەبارەت بەوەی یەکێک لە پۆستە باڵاکان لە پشکی خۆیەوە بێت قبوڵی بکات چونکە پارتی زۆرینەی ڕەهای لە بەردەستدا نەماوە و ناچارە ڕێککەوتن بکات.
قسەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ئاماژەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان و لەکاتی بانگەشەدا زۆرجار ئەو قسەیەی دووپات دەکردەوە کە دەیوت دەیڕوخێنین واتە حکومەتی تاک لایەن چیتر بوونی نیە، حکومەتێکیش کە یەکێتی نیشتیمانی بەشداری تێدا نەکات، ناتوانێت سەرکەوتووبێت و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات لە هەموو ناوچەکانی هەرێم.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations