هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەو رۆژەی پارتی شەقی لە هەولێردا هەمووانی زیندە بەچاڵکرد
ئەو رۆژەی پارتی شەقی لە هەولێردا هەمووانی زیندە بەچاڵکرد
دەسەڵاتی خۆسەپێن چۆن دەستی ناوەتە قورگی خەڵکی هەولێر
هەولێر و شەقامەکانی هەرگیز ژانی شەق لە بیر ناکەن
ئەوان بۆ داواکردنی مافی خۆییان روو لە هەرکوێییەکی شەقامەکان و دام و دەزگا رەسمییەکان دەکەن لە بری پێشوازی و پاراستنیان لەلایەن پاراستنی مەسرور بارزانییەوە
تێیان هەڵدەدرێت و دەستگیر دەکرێت و تۆمەتی جیاجیان بۆ درستدەکرێت ئەمە نەک لە هەولێر بەڵکو لە هەر کوێیەک پارتی دەسەڵاتی هەبێت بەمجۆرە پاداشتی خەڵکی کوردستان و قوربانییەکانیان دەدەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدا بوو لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان مووچەخۆران رژابوونە سەرشەقامەکان و داوای مافی خۆیان دەکرد بەڵام لە هەولێر و بادینان بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵیان دەکرا.
ناڕەزایەتییەکانی هەولێر و بادینان لەکاتێکدا بوون کە لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە خەڵک شەقامەکانیان پڕکردووە لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوە دەچوو ئەوانیش بۆ پشتیوانی مووچەخۆرانی سلێمانی و شارو شارۆچکەکانی دیکە و بۆ گەیاندنی نیگەرانی خۆیان ویستیان دەنگی ناڕەزایەتی بگەیەنن بەڵام لەبری هاوشێوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی خۆپیشاندەران بپارێزرێن و رێگەیان پێبدرێت بەو جۆرە وەڵامیان درایەوە. بەوەش خەڵکی هەولێر و بادینان هەرگیز ئەوانە لە بیر ناکەن و دڵنیان لەوەی ئەو حزبانەی پاڵپشتی مووچەخۆران و خەڵک ناکەن دەبێت رۆژێک باجەکەی بدەن بۆ ئەوەش پێیان وایە لەم هەڵبژاردنە رۆژی تۆڵە کردنەوە و سزادانی ئەوانەیە کە دەستیان ناوەتە بینە قاقای خەڵک و تەنها کاریان خزمەتی بنەماڵەیەک و چەند کەسێکی بنەماڵەکەیە....