هەواڵ- ڕاپۆرت

پلانە زێڕینەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بوژانەوەی کوردستان چییە

پێش 4 هەفتە

110 جار خوێندراوەتەوە


پلانە زێڕینەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بوژانەوەی کوردستان چییە
هەنگاوەکان چیین و جوڵەی داهاتووی چی دەبێت؟


لەدوای 8ی تەموزی ساڵی 2021ەوە یەکێتی لە بەرگێکی نوێدا بە سەرۆکایەتی سەرۆکێکی گەنج دەرکەوت کە بافڵ جەلال تاڵەبانی کوڕە گەورەی مام جەلالی دامەزرێنەر و سکرتێری پێشووی بوو.
لەدوای بوونی بە سەرۆکی حزبەکەش بافڵ تاڵەبانی چەند جوڵەیەکی سیاسی و حزبی کرد کە هەر زوو دڵی گەنجان و جەماوەری دڵ رەنجاوی یەکێتی بەلای خۆیدا راکێشایەوە یەکێک لەو کارانەشی داخستنی یانە شەوانەکانی سلێمانی و گێڕانەوەی سەرچناربوو بۆ باوەشی خێزانەکان.
لەدوای ئەو کارەی لە دادگای فیدڕاڵییەوە و سەرکەوتنێکی دیکەی سەرۆکی یەکێتی راگەیاندرا کە ئەویش نەهێشتنی کورسی پێکهاتە ساختەکان و گێڕانەوەی کورسییەکان بوو بۆ پێکهاتە راستەقینەکان.
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و لە بانگەشەکەدا بافڵ تاڵەبانی وایکرد کە هەموو ئەو دەنگدەرانەی لە ساڵانی رابردوودا لە یەکێتی رەنجابوون دووبارە لەگەڵ یەکێتی ئاشت ببنەوە و ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی بە رێژەیەکی بەرچاو زیای کرد. 
یەکێکی دیکە لەو سیاسەتانی بافڵ تاڵەبانی گرتوویەتییە بەر هەڵگرتنی پەیامی ئاشتییە بە پێچەوانەی پارتییەوە کە ئەو کەسانەی لە حزبەکەی خۆی نەبن سزایان دەدات
بافڵ تاڵەبانی ئەو پەیامەی هەڵی گرتووە خزمەتی کردنی هاوڵاتییانە بەکردار ئەوەشی لەدوای هەڵبژاردنەوە سەلمان وەک چۆن بەڵێنی تەوتینی کردنی مووچەی داو و بەشێکی خەڵکی پێیان وابوو دوای بانگەشەی هەڵبژاردنە و دوای هەڵبژاردن نامێنێت، بەڵام بۆچوونی ئەو کەسانەی وادەرنەچوو بافڵ تاڵەبانیە لەدوای هەڵبژاردن زیاتر جەختی لە تەوتنی کردەوە بنە فەرمی رایگەیاند کە هەژماری من کۆتایی هاتووە.
بافڵ تاڵەبانی تاکە کەسە کە لەم ماوە کەمەی دەسەڵاتیدا چەندین جار نەخێری بۆ پارتی کردووە وای کردووە ئەو غرورە سیاسییەی کە هەیانبوو نەهێڵێت وایان لێبکات بە سیاسەتەکەیاندا بچنەوە.
ئەو پەیامەی بافڵ تاڵەبانی هەڵی گرتووە تەنها بۆ یەکێتییەکان نییە، بەڵکو بۆ ئایندەی هەموو کوردێکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئامانجی گۆرانکاری ریشەییە لە سیستمی حوکمڕانی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هەر بۆیە لە داهاتووشدا هەر بەو ئامانجە هەنگاو دەنێت

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations