هەواڵ- ڕاپۆرت

بۆچی زۆرینەی کۆبوونەوە و بانگەشەکانی پارتی لە هۆڵە داخراوەکان ئەنجامدەدەرێت؟

7 رۆژ پێش ئێستا

92 جار خوێندراوەتەوە


بۆچی زۆرینەی کۆبوونەوە و بانگەشەکانی پارتی لە هۆڵە داخراوەکان ئەنجامدەدەرێت؟
مەسرور بارزانی لە چی دەترسێت؟
خەڵکی بەزۆر دەبرێنە ئاهەنگەکانی پارتی و شەڕ و ئاژاوە لەنێوانیاندا دروست دەبێت

پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرەو لاوازی چووە و کۆبوونەوەکانی دەباتە بەردەم قەڵای هەولێر تاوەکو وا دەریبخات ئاهەنگەکانی بانگەشەکردن بۆ حزبەکایان قەرەباڵغ و پڕ جەماوەرە. 
ئەو زانیاری و ڕێنمایی و ڕاپۆرتانەی لە پاراستنەوە خراوەتە بەردەست مەسرور بارزانی تەنیا چەند ڕێگەیەکی کەم ماوەتەوە بۆ پارتی تاوەکو بانگەشە بۆ حزبەکەی بکات ئەوانیش بریتین لە ئاهەنگگێڕان لە بەردەم قەڵای هەولێر یاخود لەناو هۆڵە داخراوەکان، کە زۆرجار دەشبینرێت هۆڵەکان دەکرێنە دوو بەش تاوکو بچوک بکرێنەوە بۆ ئەوەی پڕ جەماوەر دەربکەوێت. 
پارتی ناتوانێت زۆرینەی بانگەشەکانی بباتە شوێنە کراوەکان سەرەڕای زەخت و  زۆری هێزی ئەمنییەکان، چونکە جەماوەرێکی زۆر ئامادە نیە کۆ ببنەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە پاراستن دەترسێت لەوەی کەمی جەماوەر مەسرور بارزانی تووشی شۆک بکات. لە یەکێکی دیکە لەو هەنگاوانانەی مەسرور بارزانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بریتیە لە بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی بەناچاری چونکە جەماوەری بۆ کۆ نابێتەوە بەڵام ئەو ڕێگەیەشی سەری نەگرت و سوودی بۆی نەبوو.
پێدەچێت مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پەنا بباتە بەر بانگهێشتکردنی مەسعود بارزانی وەک کۆتا فشار و هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی سەر بە پارتی بەشداری پێبکات و بەپێچەوانەوە ئەگەر نەیکەن مووچەکانیان دەبڕدرێت. پارتی خۆی باش لەوە تێگەیشتووە کە یەکجار زیاتر ناتوانێت ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێکبخات بۆیە بەو  شێوەیە فشار لە ئەندامان و بەرپرسانی حزبەکەی دەکات، ئەمەش سەری کێشاوە بۆ شەڕ و ئاژاوەی نێوان جەماوەرەکەی و وەک لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، لایەنگران و بەناو لایەنگرانی پارتی بەبۆکس کەوتوونە گیانی یەکتر.
لە نوێترین کۆبوونەوەی پارتیش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کە لە یاریگای سۆران بەڕێوەچوو، لە هەمان ئەو یاریگایەی بانگەشەی ڕیفراندۆمی تێدا دەکرد، بە بەراورد بەو کاتە نیوەی یاریگاکە چۆڵە و بەئاشکرا بەشێکی زۆری کورسییەکان بە چۆڵی دەبینرێن. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێکارانەی پارتی بۆ زیادکردنەوەی جەماوەرەکەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا گرتوویەتی بەر بریتیە لە هەڕەشەکردن لە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و مامۆستایانی ئاینی تاوەکو ئامادەبن لە ئاهەنگەکانیان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations