هەواڵ- ڕاپۆرت
چۆن لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دۆڕاندی؟
چۆن لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دۆڕاندی؟
پارتی شکستی هێناوە و پێکهێنانی حکومەتێکی تاکڕەو چیتر تەنیا خەیاڵێکە
شەش کورسی خۆی لە دەستداوە و تەنیا سێ کورسی کۆتاکانیشی ماوە
بۆ ماوەی سێ خولی یەک لە دوای یەکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەوەی سەروو چل کورسی بەدەستدەهێنا و دواتریش کورسی کۆتاکانی دەبردە لای خۆی، کورسیەکانی دەگەیشتە سەروو پەنجا کورسی، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا شکستی هێنا و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە تاکڕەوییەکەی هێنا.
سێ خولی هەڵبژرادنە پارتی پێویستی بە هیچ لایەنێک نیە و لە کاتی پێکهێنانی حکومەتدا وەک بەخشش و خێرێک لایەنەکانی دیکەی بانگهێشت دەکرد و چۆن بیویستایە بەو شێوەیە پۆستی بەسەردا دابەشدەکردن.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا یەکێتی هاوسەنگی هێزی ڕاست کردەوە و پارتی کورسییەکانی لە ٤٥ کورسییەوە کەمیکرد بۆ ٣٩ کورسی و لە کورسی کۆتاکانیش تەنیا سێ کورسی بۆ ماوەتەوە.
پارتی زۆر بەباشی لەو ڕاستیە تێگەیشتووە کە چیتر ناتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت و ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە مەسرور بارزانی دەیوت دوای هەڵبژاردن پۆستتان نادەمێ لە بەرامبەریشیدا بافڵ تاڵەبانی وتی ، بە لا اله الا الله دەتوەستێنم. شکستەکانی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا بریتیبوون لە کەمبوونەوەی کورسییەکانی خۆی و کۆتاکانی لە ٥٦ کورسییەوە بۆ ٤٢ کورسی، بەدەر لەمەش لە بەرامبەریدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ٦ کورسی دەنگەکانی زیادی کردووە و چیتر حوکمی تاکڕەوی و خۆسەپێنی بۆ پارتی دەستنادات و بافڵ جەلال تاڵەبانییش چەند جارێک لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەوەکرد و دەیوت، کۆتایی پێ دەهێنین.