هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو پیاوەی بە قسەیەک پارتی دەشڵەژێنێت

پێش 2 هەفتە

157 جار خوێندراوەتەوە


ئەو پیاوەی بە قسەیەک پارتی دەشڵەژێنێت
هەولێرییە، کەچی لە بازگەی بانی مەقانەوە کەرکوکییەکانی هاندەدا بچن دەنگ بدەن
دەیوت، یەکێتی بە ١٦ی ئۆکتۆبەر و بە ٣١ ئی ئاب نەکەوت بە هیچ شتێک ناکەوێت

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ساڵی ١٩٨٣ لە هەولێر لەدایکبووە و کوڕی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کوڕی خێزانێکی تێکۆشەرە و خاوەنی سێ برای شەهیدە، لە ئێستاشدا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
ئەو لە ساڵی ٢٠١٠دا لە سێهەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژارێردرا و لە کۆنگرەی چوارەم و پێنجەمی ئەو حزبەش، دیسان بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرایەوە.
ئەو لە هەولێر لەدایکبووە، بەڵام لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزاگاکانی عێراقدا، لە بازگەی بانی مەقانەوە پێشوازی لە کەرکوکییەکان دەکرد کە بۆ دەنگدان دەچوونەوە قودسی کوردستان و هانی دەدان کە دەنگ بدەن و کەرکوک بدەنەوە دەست کوردێکی دڵسۆزی شارەکە و لەڕێگەی مایکی کۆباسەوە وتی، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەبێت بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ناسنامەی کەرکوک بگەڕێنینەوە بۆ ئەسڵی کەرکوکییەکان.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لە یادی ٣٣ ساڵەی ڕزگارکردنی شاری هەولێردا، بە پەیامێک پارتی هێنایە دەنگ.
ئەو لە پەیامێکدا کە بۆ باوکی نوسیبووی، دەڵێت، ٣٣ ساڵ پێش ئێستا، خۆت سەرکردایەتیت کرد و ئازادت کرد، بەڵام ئێستا هەزاران خوێندکارت هەیە، ڕۆژێک دادێت وەریدەگرینەوە، بەڵام لێتەوە فێربووم، هەتا لە ژیاندابم بەوەفا بم بۆ خاک و نیشتمان، بۆ برادەر، بۆ هەولێر و مێژووەکەت. لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێریش، لەڕێگەی بڵندگۆیەکەوە ڕایگەیاند، پێکەوە دەچین دەنگ دەدەین و هەولێر وەردەگرینەوە. شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بەم قسانەی پارتی شڵەژاند و هێندە کاریگەری لەسەر دروست کرد، وایکرد لە یادی دامەزراندنی حزبەکدا وەڵامی بدەنەوە. ئەو دەڵێت، دڵنیابن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەرگیز ناکەوێت، چونکە ئەو بە خیانەتی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر نەکەوت. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستاندا شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ سەرۆکی لیستی یەکێتییە لە هەولێر و لە پەیامێکیدا بۆ هاوڵاتیانیش رایگەیاند
هەولێر دەگەڕێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations