هەواڵ- ڕاپۆرت

بۆچی خۆشەویستییەکی ٨ ساڵە بە کوشتن کۆتایی هات؟

26/05/2024

187 جار خوێندراوەتەوە


بۆچی خۆشەویستییەکی ٨ ساڵە بە کوشتن کۆتایی هات؟
حەبیبە چۆن توانی دەستگیرانەکەی بەرەو مەرگ ڕابکێشێت؟
ئەو کوڕە چی بۆ ئاشکرا بوو کە هەموانی توشی شۆک کرد

بەسام ئوسامەی تەمەن ٢٣ ساڵ پاش ئەوەی دەکەوێتە داوی خۆشەویستی هاوڕێ کچەکەیەوە بەهۆی ئاشکراکردنی تاوانێک، بەشیوازێکی درندانە دەکوژرێت. بەسام، گەنجێکی سەر بە خێزانێکی دەوڵەمەندی میسری بوو ماوەی ٨ ساڵ بوو لەگەڵ کچێکدا بەناوی حەبیبە یەکتریان خۆشدەویست، پاش ٨ ساڵ بە ڕەزامەندی هەردوو خێزانەکە، ئەو دوو گەنجە دەبنە دەستگیرانداری یەکتر و بڕیاردەدەن تا خوێندنی زانکۆیان تەواو دەکەن ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجامنەدەن.لە ماوەی دەستگیرانداریدا، بەسام بۆی دەردەکەوێت خەزووری بەدناوە و لەو ناوچەیەدا ناوبانگێکی خراپی هەیە، بەهۆی ئەوەی بە تۆمەتی کاری ساختەکاری فەرمانی گرتنی هەیە و ڕەگەزنامەکەی خۆی ساختە کردووە، تا دەستگیرنەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش بەسام دەچێتە لای باوکی دەستگیرانەکەی و داوای لێدەکات تا تەوبە بکات و واز لەم کارانە بهێنێت، چونکە دەیەوێت پەیوەندییە خێزانییەکانیان بەردەوامبێت، بەمەش خەزووری بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن لە بەسام ڕزگاری بێت و ئاشکرا نەبێت. بۆ ئەمەش خەزووری بەسام داوا لە حەبیبە دەکات، بەسام بانگ بکات بۆ ئەو شوقەیەی باوکی بەکرێی گرتووە  ڕۆژێکی جەژنی قوربان، حەبیبە بەسامی دەستگیرانی بانگ دەکات و دەڵێت وەرە لە شوقەکەی باوکم کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین. بەسامیش بەداواکەی ڕازی دەبێت و براکەی ئاگادار دەکاتەوە کە دەچێتە لای دەستگیرانەکەی. بەسام لەگەڵ حەبیبە دەچنە شوقەکە و کاتێک دەچێتە ژوورەوە دەبینێت، خەزووری و چەند پیاوێکی دیکە چاوەڕێی دەکەن و پاش ئەوەی دەبێتە دەمەقاڵێیان، باوکی حەبیبە بەسام دەخنکێنێت و لەو چاڵەی کە لە چێشتخانەی شووقەکە هەڵیکەندبوو دەینێژن و مەتبەخەکە وەک خۆی کاشی دەکەنەوە. پاش دیارنەمانی بەسام، خێزانەکەی پەیوەندی بە دەستگیران و باوکی دەستگیرانەکەیەوە دەکەن و ئەوانیش دەڵێن کە چاویان بە بەسام نەکەوتووە. خێزانەکەی بەسام هەرزوو گومان لە خەزووری کورەکەیان دەکەن بەو پێیەی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروسببوو پێشتر، بۆیە سکاڵا تۆمار دەکەن و پاش لکۆڵینەوە دەردەکەوێت، بەسام لەلایەن خەزووریەوە خێنکێندراوە و بۆ ئەم مەبەستەش حەبیبە یارمەتی داوە. پاش دەستگیرکردنیان هەموو تاوانەکانی باوکی حەبیبە ئاشکرا دەبن و دەستگیردەکرێن لەگەڵ حەبیبە و هەموو ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە. باوکی حەبیبە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەڵێت پاش ئەوەی خنکاندم، تەرمەکەیم لە چاڵی چێشتخانەکەدا شاردەوە و کیسەیەک خۆڵەمێشم پێداکرد، تا ئەگەر تەرمەکەی بۆگەنی کرد خۆڵەمێشەکە بۆنەکە هەڵمژێت و دراوسێکان هەستی پێنەکەن.  حەبیبەش دانی بەوەدا نا کە لەلایەن بەسامەوە دەستدریژی سێکسی کراوەتە سەر و کچ نەماوە، بەلام لە دوای پشکنین دەردەکەوێت کە قسەکانی ڕاست نییە و تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی هاوبەشییەکەی لە تاوانی کوشتنی دەستگیرانەکەی ئەو قسانەی کردووە. بەمەش حەبیبە و باوکی و ئەو کەسانەی لە تاوانەکدا بەشداربوون سزادران و باوکی حەبیبە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا و حەبیبەش زیندانی هەتاهەتایی کرا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations