هەواڵ- ڕاپۆرت

جەمیلە .. ئەو ژنەی کە دەیەوێت حکومی ئێران بکات

27/05/2024

374 جار خوێندراوەتەوە


راپۆرت: ساری سەڵاح

جەمیلە .. ئەو ژنەی کە دەیەوێت حکومی ئێران بکات
بەکاریگەرترین ژنی ناو ئێران ناسراوە
کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی مێردەکەشی هەبووە
جەمیلە کێیە کە دەیەوێت ببێتە سەرۆک کۆماری ئێران؟

جەمیلە سادات عەلەمولھودا لە ساڵی 1965 لە مەشهەد لە دایک بووە  نووسەر، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەرێکی ئێرانییە  کچە گەورەی ئەحمەد عەلەمولھودایە کە پێشنوێژی ھەینیی مەشھەد و نوێنەری رابەری کۆماری ئیسلامییە لە مەشهەد جەمیلە لە ساڵی 1983 داو کاتێک تەمەنی 18 سال بووە  هاوسەرگیری لەگەڵ ئیبراهیم  ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراندا کردووە و خاوەنی دوو کچن لەپاش هاوسەرگیری بەردەوام بووە لە خوێندن و دکتۆرای لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامیدا هەیە  لەو ماوەیەدا کە رەئیسی سەرۆک کۆمار بووە جەمیلە توانیویەتی  پێگەی خۆی لەنێو گۆڕەپانی سیاسیدا لە ئێران بەهێز بکات تەنانەت لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بەشداربووە لە یەکلاکردنەوەی بڕیارە گرنگەکانی حکومڕانی 
ئەو لەنێو ئێراندا چەند پۆستێکی گرنگی وەرگرتووە و ڕۆڵی لە ناوەندی بڕیاردا هەبووە سەرەتا بۆتە بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی زانستە مرۆییەکان زانکۆی شەهید بەهەشتی کە پەیمانگاکە ئەرکی ئەنجامدانی توێژینەوە بووە لە بواری سیاسی و مەعریفی و کۆمەڵایەتیەدا  لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیریی لە ئێران ئەرکی گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی سیستمی پەروەردە بە جەمیلە دەبەخشێت  لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢
جەمیلە لە راگەیاندنەکاندا دەردەکەوت و باسی لە رۆڵی ژنان دەکرد لە ئێراندا و لە گەڵ خانمانی وڵاتەکەدا کۆدەبوویەوە  بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (هم ميهن)ی ئێرانی لەپاش مردنی ئیبراهیم رەئیشی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕووداوی تێکشکانی کۆپتەرەکەیاندا جەمیلە یەکێکە لەو کەسانەی کاندیدە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری باڵی پارێزگار لە ئێراندا پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت و کارەکانی هاوسەرەکەی تەواو بکات بەم جۆرەش ئەگەر پۆستەکە وەربگرێت دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ئێراندا کە ببێتە سەرۆک کۆار

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations