هەواڵ- ڕاپۆرت

کوڕە هەولێریە رەسەنەکە چی لێهاتووە؟

02/08/2024

308 جار خوێندراوەتەوە


کوڕە هەولێریە رەسەنەکە چی لێهاتووە؟

پێی بڵێن توخوا کەسێ ڕۆژێ هەزار جار
ناوی  ئەویان لەسەر لێوە بە گریان و زار
پێی بڵێن بەسەرهاتی کرا بە چیرۆک
هەموو خەڵک دەزانن بونە ماڵ وێران


ئەمە چیرۆکی  هونەرمەندە هەولێریە رەسەنەکەیە، ئەو رۆژگارێک گۆرانیەکانی بەردەوام لەسەر زاری خەڵک بوون، بەڵام ئێستا ژیانی خۆی بۆتە چیرۆک و هەموان لە عەوداڵیدان 
زیاد ئەسعەد، ئەو هونەرمەندەی، ماوە ماوە، بارودۆخی تەندروستی، مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە باسی گەرمی میدیاکان، تا ئێستاش هەوادارانی چاوەڕێی بەرهەمێکی تازەی لێدەکەن.
بەڵام لەبری خۆی، ئەمجارە برازاکەی گۆرانییەکانی دەڵێتەوە.
هونەرمەند زیاد ئەسعەد، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و یەکەم ئەلبومیشی بەناوی (دوعادەکەم) لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاوکردووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە لە سالی ١٩٩٣وە، کوردستانی بەرەو وڵاتی سوید بەجێهێشتووە لە ساڵی 1998 ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی (نەمزانی) بڵاوکردووتەوە لەساڵی 2001 چەند گۆرانییەکی لەڕێگای پڕۆگرامێکی کەناڵیکی ئاسمانی (مەت تی ڤی) بڵاوکردووتەوە لە ساڵی 2003 دوایین ئەلبومی خۆی بەناوی (سکاڵا) بڵاوکردووتەوە  زیاد ئەسعەد جگە بۆ خۆی تا ئێستا 130 گۆرانی بە شێوازی ئاواز و هۆنراوە لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانی بێژەوە کراون بە گۆرانینبەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەیەکی زۆر زیاد ئەسعەد لەبەرچاوی کامێراکان ونبوو ئەمەش مشتوومڕی زۆی لە سۆشیال میدیا درووستکردوو تەنانەت زۆرجار کەسانی هاوشێوەی ئەو دەکران بە زیاد ئەسعەد
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا، زیاد ئەسعەد  تاکە هونەرمەندە کە زوو زوو، بارودۆخی تەندروستی دەبێتە باسی گەرمی میدیاکان و مشتومڕ لەنێو خەڵکیدا دروست دەکات، هەر جارەو شتێک لەبارەی تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە دەوترێت. تەنانەت چەند جاریک هەواڵی مردنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و پاشان لەلایەن کەسانی نزیکییەوە بە درۆ دەخرێتەوە.
بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی دەڵێت، زیاد ئەسعەد بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا جەڵتەی مێشک لێیداوە، چیتر گۆرانی نەوتووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە، لە دوایین تۆماری دەنگیدا کە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە، داوایەکی لە حکومەت هەیە و دەڵێت: داوام لە حکومەت ئەوەی کە هیچم نەکات و تەنها کاری خۆی بکات، نەک خەڵک لە گیانی ئێمە بەربدات، چونکە حکومەت، کۆمەڵێک خەڵکی بەرەڵا کردووە و هەر ڕۆژە و قسەیەکم لەسەر دەکات و هەر فریا دەکەوم جوابی خەڵک بدەمەوە.
دەشڵێت، تەنها دەمەوێت ئاواز بدەم بەو کەسانەی کە شایەنیانە و دەیپارێزن. زیاد ئەسعەد، لە ئێستاشدا، چەند بەرهەمێکی داواتە کەژێ هاوتای برازای و ئەویش  بەرهەمەکانی دەڵێتەوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations