هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەوەی سنور ببەزێنێت تەقەی لێدەکرێت

20/07/2024

258 جار خوێندراوەتەوە


ئەوەی سنور ببەزێنێت تەقەی لێدەکرێت
مەترسیی لەسەر كۆچبەران زیاتر بوون و وڵاتێك بڕیاریدا بەچەك روبەڕوویان ببێتەوە 
وڵاتانی ئەوروپی كەوتونەتە هەنگاویی پێكەوەیی بۆ كۆتایی هاتنی كۆچی نایاسایی 
حكومەتی نوێی بەریتانیاش رێككاری نوێ دەگرێتە بەر و قاچاخچییەكان دەستگیر دەكات   


تا دێت دۆخەكە بۆ كۆچبەران و پەنابەران سەختر دەبێت و  ئێستا بەجۆرێكی لێهاتووە سەرجەم وڵاتان پێكەوە كاردەكەن  بۆ كۆتایی هاتنی ئەم پرسە و  جگە لەوەش لە نوێترێن هەنگاویدا پەرلەمانی پۆڵەندا  بڕیاریداوە هەركەس بە نایاسایی سنورەكانی وڵاتەكەی ببەزێنێت  بەچەك روبەڕووی دەبنەوە و  تەنانەت باس لەوەشكراوە چەكی قورسیش دژیان بەكاربهێنرێت.  سەڕەرای هەموو سەختی و مەترسییەكانیش بەپێی وتەی چالاكوانان  رێژەی كۆچبەری نایاسایی تادێت زیاتردەبن و 
ئێستا لەباشوری كوردستان خەڵكانێك پەنا بۆ وڵاتی تونس دەبەن  تاوەكو لەوێوە كۆچی بكەن بۆ وڵاتانی ئەوروپی و  ئەوەش بە مەترسی گەورە ناودەبرێت.  رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاكوانی بواری كۆچبەران 
بۆ كۆباس وتی،  تادێت دۆخەكە بۆ كۆچبەرانی نایاسایی زیاتر دەبن و  لەگەڵ ئەوەی ساڵانە چەندین هەوڵی دڵتەزێن  دەبیستین و دەبنین كە یەختی كۆچبەران ژێر ئاو دەكەون و ژمارەیەك زۆری قوربانی دەبێت 
بەڵام كاریگەری نەكردووەتە سەر ئەوانەی كۆچی نایاسایی دەكەن و  لە ماوەی ئەم هەفتەی رابردوو ئەوەندەی من ئاگاداربم نزیكەی 12 یەختی كۆچبەران  لە توركیاوە روویان لە ئیتالیا كردووە.  ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لەگەڵ ئەوەی توركیا پێدانی ڤیزای قورس كردووە  بەڵام ئێستا لەلایەن هاوڵاتییانی باشوری كوردستان خواست لەسەر رێگەی تونس زیادیكردووە  كە ئەوە زۆر مەترسیدارترە رێگاكەی و  خەڵك دەیەوێت لە وڵاتی تونسەوە كۆچ بکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا.  بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس جگە لەو مەترسیانەی لەسەر كۆچبەران هەیە  پرسی كۆچبەران ئێستا بووەتە پرسێكی سیاسی لە نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپی و  روسیا دەیەوێت رێگاكانی بەرووی كۆچبەران بكاتەوە  تاوەكو بەوجۆە فشار لەسەر وڵاتانی ئەوروپا دروست بكات. 
هێمن هەورامانی چالاكوانی بواری كۆچبەران لە بەریتانیا  تایبەت بۆ كۆباس رایگەیاند،  لەگەڵ ئەم هەموو فشار و مەترسییانەی  لەسەر كۆچبەران هەیە كاتێك دەیانەوێت بگەنە وڵاتێكی ئەوروپی 
بەڵام لەكاتی گەیشنیان لە ئێستادا جۆرێك سزادان هەیە بۆ كۆچبەران  ئەویش پێدانی شوێنی مانەوەی خراپ و  قورس كرنی چاوپێكەوتن و وەرگرتنی جوابە  كە ئامانجیان لەم هەنگاوە ئەوەیە  خەڵكانێك كە پەنابەرن لە وڵاتەكانیان ببنە وانەیەك بۆ ئەوانەی دەیانەوێت  هاوشێوەی ئەوان كۆچ بكەن.  باسی لەوەشكرد، جگە لەوانەی لە ئێستادا جۆرێك كاری پێكەوەیی هەیە  لە وڵاتانی ئەوروپی تاوەكو رێگری بكرێت لە كۆچی نایاسایی و بۆ ئەوەش بەردەوام لە گفتوگۆدان. 
ئەو چالاكوانەی كۆچبەران لەبەریتانیا ئەوەشی ئاشكراكرد،  لە ئێستادا حكومەتی نوێی بەریتانیا هەنگاو بۆ ئەوە دەنێت  قاچاخچییەكانی سنوری فەرەنسا بەریتانیا دەستگیربكات و  پێی وایە بەم هەنگاوە رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations