هەواڵ- ڕاپۆرت

بزانە چۆن پارتی و مەسرور بارزانی بوونەتە بەڵایەک بۆ مووچە خۆران

11/08/2024

465 جار خوێندراوەتەوە


بزانە چۆن پارتی و مەسرور بارزانی بوونەتە بەڵایەک بۆ مووچە خۆران 
هەموو شتەكان ئاشكرابوون و رێگر لە ناردنی مووچە دەکرێت
كابینەكەی مەسرور بارزانی مووچەی كردووەتە گرنگترین هەواڵی میدیاكان 

پێش راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ساڵی رابردوو  پارتی و مەسرور بارزانی  داهاتێكی خەیاڵی لە نەوت دەهاتە دەستیان  بەڵام بەردەوام كاریان لەسەر ئەوە دەكرد 
خەڵكی توشی رەزالەت و چەوسانەوە بكەن و  خەریكی شكاندنی شكۆی تاكی كورد بوون.  بەوەش لەم كابینەیەی مەسرور بارزانی  مووچە بووەتە گرنگترین هەواڵی میدیاكان.  دوای راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم  هەرچەندە بەغداد بەتەواوی نیازپاكی خۆی ئاشكرا كردووە  بەوەی ئامادەیە مووچە فەرمانبەرانی هەرێم بدات  بەڵام پارتی ئامادە نییە ئەو هەنگاوە بنێت  لە یەكەم كاریش بە ناردنی لیستی هەڵەی مووچە  زیانی گەرورەی لە مووچە خۆراندا و 
لیستی مووچەی بەبێ پلە بەرزكردنەوە رەوانە كرد  تاوەكو مووچەخۆران لەو مافەی خۆیان بێ بەش بكات و  ئێستاش خودی مەسرور بارزانی كە سەرۆكی حكومەت و 
جێگری دووەمی سەرۆكی پارتییە دەڵێت  "مووچەی بێ كەرامەت قیمەتی نییە".  كە ئەوەش بە بۆچوونی چاودێران ئاماژەیەكی روونە  كە پارتی و مەسرور بارزانی نایانەوێت و ناهێڵن  كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت. لەوبارەیەوە ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی  لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران  بۆ كۆباس وتی، هەموو شتەكان روون بووەنەتەوە و  بەتەواوی دیارە ئێستا گرفتی گەورە لەبەردەم ناردنی مووچە  پارتییە و ئەوان هەموو شتێك دەكەن  بۆ دروستكردنی كێشە لەبەردەم ناردنی مووچە.  رێگرییەكانی پارتی لەوێوە سەرچاوەی گرتووە  كە ئێستا دەزانێت بەغداد كار بە لیستێكی پاك و بێگەردی مووچە دەكات و  تاوەكو دڵنیا نەبێت مووچە رەوانە ناكات 
ژمارەیەكی زۆری بندیواری خزاندووەتە ناو لیستی مووچەخۆران  كە رەوانەی بەغدادی كردووە و  جگە لەوەش كاری بۆ دامەزراندنی ئەو هێزانە دەكات 
كە بوونەتە كلكی پارتی و ئەوەش بووەتە كێشەیەكی گەورە و بەردەوام  لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و  جیا لەوەش هەموو مانگێك بە بیانووی جیا جیا  كێشە بۆ مووچە دروست دەكات.  بەهۆی ئەو هەموو گرفتانەش كە  پارتی و مەسرور بارزانی دروستییان كردووە  لەبەردەم ناردنی مووچە  خەڵک و مووچەخۆران بەتەواوی لە دۆخەکە نیگەرانن و دەڵێن ((وەك هەمیشە پارتی بووەتە بەڵایەك بۆ مووچەخۆران)).

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations