هەواڵ- ڕاپۆرت

پێش هەڵبژاردن پارتی دەستی بە هەڵوەرین كرد

17/07/2024

408 جار خوێندراوەتەوە


پێش هەڵبژاردن پارتی دەستی بە هەڵوەرین كرد 
ناڕەزایەتی هەیە و دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات 
كاندیدەكان چی دەڵێن و بۆچی كشاونەتەوە؟ 

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ماوەی ناوتۆمارکردنی درێژكردەوە  بۆ کاندیدەکانی  هەڵبژاردنی  خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان  بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو ناوی كاندیدانەی  پارتی ئامادەی كردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن  لە ئێستاوە 2 كاندید كشاونەتەوە و  جگە لەوەش دەنگی ناڕەزایەتییەكی زۆر دروستبووە بەوەی  دیاریكردنی كاندیدەكان لە هەولێر  لەسەر بنەمای نزیكی لە بەرپرسان و عەشیرەتەكان بووە.  د. لوقمان نانەكەلی كاندیدی پارتی  لە بارەی كشانەوەی لە لیستی كاندیدەكانی پارتی رایگەیاندووە، کێشانەوەی خۆم لەو لیستەدا رادەگەیەنم و  نامەوێت ناوم لە لیستێکدابێت کەسەکانی هاوشانی  خەبات و  ئاستی فکری من نەبن و بەمەبەستی  پلە و پایە و پۆست و خۆ دەوڵەمند کردن 
بێنە دام و دەزگایەکی گەورەی وەک پەرلەمان  کە شوێنی یاسا دانان و بڕیار و چارەنوسی سیاسی نەتەوەیەکە  نەک تاکە کەس و حزبایەتی!  زۆر زۆر بەداخەوە حەزم دەکرد ئەو لیستە  زۆرینەی مرۆڤی بەویقارو بەتجربەو کورد پەروەر و  شهادە بەرزی تێدا بێت، نەک پێچەوانەکەی! لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی لیستەکان و گرنگی شارەزاییان،  تاریق جەوهەر شارەزای کاروباری پەرلەمانی  تایبەت بۆ کۆباس وتی، 
ئەوە لیستانەی بڵاوکراونەتەوە رەنگە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت  چونکە  ماوەی ناوتۆمارکردنی کاندیدەکان درێژکراوەتەوە  ئەوەشی جێگەی سەرنجە دیاریکردنی کاندیدەکان  بە پێوەرێکی باش نییە و  پێویستە هەرکەس کاندید دەکرێت بۆ پەرلەمان 
ئەزموونی هەبێت لە چەند بوارێک یاخود بوارێک بەتایبەت  چونکە پەرلەمانتاری کارێکی گرنگە هەر دەنگ کۆکردنەوە نییە،  بەداخەوە ئەوەی لە خولەکانی پێشوو بەدی دەکرا  mخەڵکی تێدا بوو شارەزایی لەو لیژنانە نەبوو کە کاری تێدا دەکرد و 
بەوەش خۆشی نەیدەزانی بۆچی بووەتە پەرلەمانتار.  جگە لەم نیگەرانییە لەبارەی دیاریکردنی کاندیدەکان هەیە  سەرنجی زۆر لەسەر ئەوە دروستبووە 
لە هەولێر دیاریکردنی کاندیدەکان لەسەر بنەمای  عەشیرەت و نزیکبوون بووە لە بەرپرسان  ئەوەش لەناو پارتی نیگەرانی لێکەوتووە و  خەڵکێک ئاماژە بەوە دەکەن  ئێمەش کەسی خۆمان لە لیستەکانی دیکە کاندیدەو  دەنگییان پێ دەدەین.  دوای کشانەوەی د. لوقمان نانەکەلی  یەکێک لەوانەی کە پێشتر ئامادەکاری کردبوو بۆ ئەوەی  ببێتە کاندیدی پارتی ناوی روكار تەهایە  لە لیستەکەدا ناوی دەرهێنراوە و  لەوبارەیەوە لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی  "باجی شارچێتی وعەشیرەت گەریمدا". 
سەبارەت بەو پرسەش شنیار ئەنوەر چالاكوان  رایگەیاندووە، پارتی هێشتا لیستەکەی پێشکەشی کۆمیسێۆن نەکردوە  کاندید لەسەر کاندید دەکشێتەوە.  تا حەفتەکەی تر درێژکردنەوەکانی کۆمیسێۆن بەردەوام بێت 
وەک گەڵای پایز پارتی کاندیدی پێوەنامێنێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations