هەواڵ- ڕاپۆرت

بەراوردكارییەكی كۆباس دۆخی سلێمانی و هەولێر ئاشكرا دەكات

30/07/2024

330 جار خوێندراوەتەوە


بەراوردكارییەكی كۆباس دۆخی سلێمانی و هەولێر ئاشكرا دەكات 

زۆركات دەوترێت هیچ شوێنێك بێ تاوان نابێت و  رێگەی راست و دروست ئەوەیە  یاسا بۆ هەمووان جێبەجێ بكرێت  كۆباس لەم بەراوردكارییە جێبەجێ كردنی یاسا  لە چەندین كەیس لەنێوان هەولێر و 
سلێمانی دەخاتە روو.  ساڵی 2023 لە سلێمانی  (ڕۆژ وەستا حەسەن کەبابچی)  بەدەستی كوڕی بەپرسێكی یەكێتی کوژرا و دواتر بكوژە دەستگیركرد و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە. لە ساڵی 2021 لە دەروازە ستی 
کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی تەقەی  لە كەسێك كرد بەناوی هەڤاڵ محەمەد و کوشتی  دواتر بکوژ دەستگیرکراو یاسای بەسەردا جێبەجێ کرا.  شەوی 16ی تەموزی 2024 بەهۆی کێشەیەکەوە  "شا ڕەوەند" تەقەی لێکراو کوژرا  ئەگەرچی بکوژ سەر بە هێزێکی ئەمنیی بوو  دەستگیر کراو رادەستی یاسا کرا.  ساڵی رابردووش یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان  کە پۆستی هەبوو لەناو هێزە ئەمنییەکان 
بەهۆی داواکردنی سەرانە لە بازرگانێک  بریاری دەستگیکردنی بۆ دەرچوو  سەرجەم موڵک و ماڵەکەشی دەستی بەردا گیراو  بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.  لە نوێترین رووداویش شەو 27ی تەموزی 2024 
لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی  "ئاری ڕزگار" بەهۆی دروستبوونی کێشە  تەقەی لێکراو کوژرا  دواتر بکوژ کە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بوو  دەستگیر کراو رادەستی یاسا کرا.  ئەمە مشتێک لە خەرمانێک لە سلێمانی بووە 
لە هەولێر بکوژ چی بەسەر دێت و چۆن هەڵدێن؟  ملازم محەمەد سەباح،  برای د. ئومێد سەباح  سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،  شەوی 18ی 4ی 2023  لەشەقامی 120 مەتری هەولێر 
لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کەسێکی کوشت  بەناوی (محمد بورھان) دواتر بكوژ  كەیسەكەی شاردرایەوە و  رەوانەی دەرەوەی وڵات كرا. ساڵی 2023 ژمارەیەك چەكداری سەر بەپارتی 
لە شاری هەولێر پارێزەرێك بەناوی  "محەمەد یابە سۆفی"  ڕفاندو دوای لێدانێكی زۆر و تاشینی قژی جێیان هێشت و  دواتر تاوانباران هەڵاتن و
تا ئێستاش دەستگیر نەكراون.  هاوكات كوشتنی دوو مامۆستای ئایینی  بەناوەكانی د.هۆشیار ئیسماعیل و  مەحمود عوسمان وتاربێژ كە هەردووكیان  بەشەو لەبەردەم ماڵەكانیاندا تیرۆركران و 
تاوانبارانیش دەستگیر نەكران و  كەیسەكانیان بۆ چارەسەر كرا. هاوكات لە هەولێر دەستدرێژی كرایە سەر منداڵێك و  دوای ئاشكرا كردنی تاوانەكە لەلایەن باوكی  بەهۆی ئەوەی تاوانباران لە كەسانی دەستڕۆشتووی 
پارتی بوون هیچ یاسایەكیان بەرانبەر جێبەجێ نەكراو خانەوادەی منداڵەكەش  لە شوێنی خۆیان دەركران بۆ سلێمانی.  لەوبارەیەوە بورهان عەبدولڕەحمان نووسەر دەڵێت،  لەهەولێر ئازادیخوازان لەزیندانن و 
لەسلێمانیش یاساشکێنان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations