هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەو گەنجەی هەڵەبجەییەکان وەک سیمبولێک سەیری دەکەن
ئەو گەنجەی هەڵەبجەییەکان وەک سیمبولێک سەیری دەکەن
لە هەرشوێنێک پێویستبکات، یاسا جێبەجێ دەکات، بەڵام تەنانەت تاوەنبارەکانیش رقیان لێی نییە
ئەو هەرچەندە تەمەنی گەنجە، بەڵام دانایی کەسێکی پیری هەیە
ئەو پیاوەی بەتەنهاش بێت، دژی گەندەڵی دەوەستێتەوە
عەقید بەرزان عوسمان لە ساڵی ١٩٨٣ لە گەڕەکی پیرمحەمەد لە هەڵەبجە لەدایکبووە خاوەنی چەندین بڕوانامەیە و لە ئێستاشدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەیە هاوکات خوێندکاری بەشی راگەیاندنە لە زانکۆی هەڵەبجە ئەو پیاوێکی خۆشەویستی ناو خەڵکی هەڵەبجەیە و بووەتە جێی شانازی خەڵکی ناوچەکە ئەو بەهۆی ئەوەی کەسێکی دادپەروەر بووە لە جێبەجێکردنی یاسادا هەر بۆیە تەنانەت تاوەنبارەکانیش لەسەر جێبەجێکردنی یاسا رقیان لێی نییە ئەو تەمەنی گەنجە، بەڵام دانای پیرێکی هەیە و بە رەفتارە هێمن و ئارامەکانی ناسراوە لە هەڵەبجەدا دەمی هەر کەسێک بکەیتەوە لە مامۆستایی ئایینیەوە بۆ سەرجەم پارت و حزبە سیاسیەکانی دەڤەرەکە هەموان شایەتی باشی و چاکەی بۆ دەدەن ئێستا ئەم پیاوە کراوەتە سەرۆکی لیستی یەکێتی لەهەڵەبجەدا بەرزان عوسمان لە ساڵی 2003 پەیوەندی بەکۆلێجی پولیسی قەڵاچوالانەوە کردووە پاش سێ ساڵ بەسەرکەوتوویی خوێندنی لەوێ تەواو کردوە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەبواری پولیسی و لە ئێستاشدا خوێنکاری بەشی ڕاگەیاندنە لەزانکۆی هەڵەبجە خاوەنی 110خەڵاتی ڕێزلێانی جوراوجورە لە شارەدێی تەوێڵە و بیارە وهەڵەبجە و سیروان و خورماڵ چەندین خزمەتی جۆراوجۆری بەو ناوچانە کردووە
بەرزان عوسمان، کەسێکی خۆشەویستی هەڵەبجەیە و خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، هەموومان پشتیوانی لە پیاوە خۆشەویستەکەی هەڵەبجە دەکەین.
ئەو هەموو باشی و کارە چاکەکانی بۆ پەروەردەکەی باوکی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت باوکم فێری خزمەتکردنی خەڵک و دڵسۆزی بۆ کارەکەمی کردم.
ئەو دەڵێت، باوکم فیری کردم خەڵکم خۆش بوێت هەمیشە هاوکاریان بکەم ڕاستگۆ بم و بەرتیل وەرنەگرم دڵسۆز بم بۆکارەکەم ئەرکی خۆم بەباشی ڕاپەڕێنم بۆ ئەوەی موچەکەم حەڵاڵ بێت ونەیدەم بەدەرزی ودەرمان
بەرزان عوسمان دەڵێت، هەڵەبجە و چواردەوریم خۆشدەوێت و تابتوانم جێی ناهێڵم و خزمەتی دەکەم، دژی دزی و دەستی پیسی و گەندەڵی دەوەستمەوە گەر بە تەنهاش بم
ئەو شانازی دەکات بەوەی بە کارەکانی توانیویەتی، کەسایەتییەکی وا بۆ خۆی دروست بکات کە بەشداری کۆڕو کۆبونەوەی هەڵەبجەیانە بکات و خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەی هەڵەبجە بکات.
بەڵێنیشی داوە کە هەمووکات پشتیوانی ڕاستی بێت و گوێ بەپلەوپایە نەدات.