هەواڵ- ڕاپۆرت

پارتی کارێکی کردووە تا ئێزیدیەک مابێت لە مێژوودا لەبیری ناکەن

03/08/2024

114 جار خوێندراوەتەوە


پارتی کارێکی کردووە تا ئێزیدیەک مابێت لە مێژوودا لەبیری ناکەن 
وەک ئەو دروشمەی پارتی لەسەر دامەزراوە کە ناتوانێت شەنگال بەدەست بهێنێتەوە بۆیە دەیەوێت تێکی بدات
بەڵام ئێزیدیەکان چۆن تۆڵەی  3 ی ئابیان لە پارتی کردەوە؟




3ی ئابی هه‌موو ساڵێك ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی  شنگاله‌  له‌ ساڵی 2014  ئەمەش پاش ئەوەی تیرۆرستانی داعش پاش چۆڵكردنی شنگال له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌ 200 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر شارۆچكه‌كه‌ و كاره‌ساتێكی مێژوویان خوڵقاند هه‌ر له‌ كوشتن و ڕفاندن و زینده‌ به‌چاڵكردنی هه‌زاران هاوڵاتیانی ئێزدی. کارەساتەکەش پاش ئەوە بوو کە له‌ 3ی ئابی ساڵی 2014 پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر له‌ پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی خۆی له‌ شنگال كشانده‌وه‌ و ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد، له‌و كاته‌دا سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕایانگه‌یاند، به‌تاكتیك پاشه‌كشه‌مان كردووه‌ بەڵام ئێزیدیەکان لەو رۆژەدا،  لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران و رووبەڕووی مەرگ کرانەوە
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی پارتی تیرۆرستانی داعش به‌ 200 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر شارۆچكه‌كه‌ داگیریانكرد
 له‌ میانی ئه‌و داگیركارییه‌دا كاره‌ساتێكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ترسناكیان دژی ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدا به‌ جۆرێك، هه‌زار و 200 ئێزدیان كوشت و360 هه‌زار كه‌سیشیان ئاواره‌بوون و 200 هه‌زاریان ڕوویان له‌ چیای شنگال كرد، هه‌روه‌ها 70 هه‌زاریان كۆچیان كرد بۆ ئه‌وروپا، تیرۆرستانی داعش زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كچ و ژنی ئێزدیان ڕفاند و ده‌ستیانكرد به‌ ده‌ستدرێژی سێكسیان و بازرگانیكردن پێیانه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌مانه‌ تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 90 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزراوه‌ته‌وه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌ی پارتیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ پاڵ خه‌ڵكی شنگالدا مانه‌وه‌ و هاوكاری ئاواره‌كانیان ده‌كرد له‌ چیای شنگال و دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگان، تا له‌ ئه‌نجامدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ 13 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 توانیان شنگال ئازاد بكه‌ن.
بەدرێژایی ماوه‌ی ئەو  10 ساڵه‌ش،  پارتی ئاواره‌كانی شنگال له‌ دهۆك و هه‌ولێر به‌كارده‌هێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك بارمته‌ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ جۆرێك ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق ناونوسیان بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان و ته‌نانه‌ت هاوكارییه‌ داراییه‌كانیشیان بۆ خه‌رج ناكات 
 بەهۆی ئەوەشەوە بووە کە  لە هەڵبژاردنی ١٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئێزدییه‌كان سزای پارتیاندا  و پارتی لە شەنگال شکستی گەورەی خوارد و نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت, ژماره‌ی كورسییه‌كانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ هه‌شت كورسیه‌وه‌ كه‌میكرد بۆ چوار
 هەر بۆیە    پارتی  بەردەوام هه‌وڵی په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی قائیماقمی شنگال و هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌دات به‌ ڕێگه‌ی جیاواز.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations