هەواڵ- ڕاپۆرت

نهێنی کاری شۆفڵەکان لە گۆیژە چییە؟

28/05/2024

212 جار خوێندراوەتەوە


راپۆرت: ساری سەڵاح

نهێنی کاری شۆفڵەکان لە گۆیژە چییە؟
ئەو پرۆژەیە تایبەتە  چییە وا شاخەکەی بۆ دادەماڵدرێت؟
کێ لەو کارە بەرپرسە و بۆچی گۆیژە داگیردەکرێت؟
لە کۆباسەوە هەموو وردەکاریەکان بزانە


لە چەند رۆژی ڕابردوودا  ناڕەزایەتیەکی زۆر لە سۆشیال میدیا درووستبوو لەسەر هەڵکۆڵینی بەشێک لە شاخی گۆیژە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون  بەڵام بەپێی بەداداچوونێکی کۆباس  وردەکاری بابەتەکە شتێکی دیکەیە  و راستیەکانیش تەواو جیاوازن لەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە لەو ناوچەیەدا کە بەشێکە لە شاخی گۆیژە  شەقامێک هەیە کە ناوی شەقامی (شارباژێڕە) بەڵام لەناو خەڵکدا بە شەقامی مەرگ ناسراوە  بەهۆی ئەوەی تا ئێستا دەیان کەس لە ڕووداوەکانی ئەو شەقامەدا مردوون و گیانیان لەدەستداوە ئەم شەقامە کە لە  تونێلی پێشڕەوەوە درێژدەبێتەوە بۆ هەواری شار لە درووستکردنیدا هەڵەی ئەندازیاری زەق ئەنجامدراوە  هەر بۆیە بڕیاردراوە کە جارێکیدیکە شەقامەکە دیزاین بکرێتەوە و بە شێوازێکی نوێ، درووستبکرێتەوە
بۆ درووستکردنەوەی شەقامەکەش پێویستە کە بەشێک لە شاخەکەی بۆ ببڕدرێت جێبەجێکردنی ئەم شەقامەش بەتەواوی تێچووەکەیەوە دراوە بە کۆمپانیایی قەیوان  کە لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیکەدا ئەنجامی دەدات  کە پێکهاتووە لە درووستکردنی شەقامێک بە درێژی 3 کیلۆمەتر و سەوزکردنی ڕووبەڕی 300 دۆنم لەسەر شاخی گۆیژە  لە بەرامبەر ئەوەشدا کۆمپانیاکە مۆڵەتی  پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی مۆدێرن و سەردەمیانەی پێدراوە کە جێبەجێی بکات پرۆژەکە بەشێکە لە زۆنێکی نوێی بەرزاییەکانی سلێمانی 
کە بە ستایلێکی مۆدێرن و ناوازە و جوان درووستکراوە  بەجۆڕیک سیمایەکی شارستانی و تەلارسازی سەردەمیانەیە دەدات بە شارەکە ئەو بەشەشی کە پرۆژەکەی لەسەر درووستدەکڕیت شاخی گۆیژە نییە وەک باسی لێوەدەکرێت بەڵکوو چەند گردێکی ڕوتەڵان و پشتگوێخراوە لە پشتی شاخەکەوە و  ناوچەی سەوزای و گەشتیاری نییە  بەڵام بەپێی ماستەرپلانی پرۆژەکە پێویستە 30٪ گردەکانیش بکرێنە ناوچەی سەوزایی ئەم پرۆژەیەش بە دیزاین و ستایلێکی جیاواز درووستدەکرێت کە هاوشێوەی (جەبەل لوبنان) دەبێت هەر بۆیە رۆژنامەنووس توانا ئەحمەد رایگەیاندووە کە ئەو پرۆژەیە هەر وەک پرۆژی شاری جوان نەک سیمای شارەکە تێکنادات بەڵکوو  دەبێتە لۆگۆیەک بۆ شاری سلێمانی  هاوکات رۆژنامەنووس جەمال حسێن رایگەیاندووە کە  پرۆژەکە گۆیژە لەشاخێکی روتەنی وشکەوە دەگۆڕێ بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری و ئاوەدان. درووستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنانی گەورەش لەسەر گرد و شاخەکان لەکاتێکدایە کە هەڵکەوتەی شاری سلێمانی بەجۆرێکە کە ناوچەکە شاخ و گردە  بەهەمان شێوەی شاری بەیروت لە لوبنان و تاران لە ئێران کە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەو شارانە لەسەر گرد و شاخەکان درووستکراون  هەر بۆیە لە  هەموو گەورەبوون و بەرەوپێشچوونێکی شاری سلێمانیدا  بەشێک لەو گرد و شاخانە دەبنە پرۆژە و ئاوەدانی زایاتر بۆ سلێمانی درووستدەکەن

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations