هەواڵ- ڕاپۆرت

دەستەکەی پارتی کەشف كرا و توركیا نهێنییەکی ئاشکراکرد

15/06/2024

377 جار خوێندراوەتەوە


دەستەکەی پارتی کەشف كرا و توركیا نهێنییەکی ئاشکراکرد 
توركیا لە رێگەی دۆستەکانییەوە چی لە هەرێمی كوردستان دەكات؟ 
پارتی بڕیارە گرنگ و چارەنوس سازەكانی هەرێمی داوەتە دەست توركیا 


دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  بۆ هەمووان لە ماوەی رابردوو بووە جێگەی پرسیار کە ئایا بۆچی دواخرا و  کە دواخرا بۆچی پارتی بریاریدا بەشداری بکات  بەبێ گۆڕانکارییەکی ئەو تۆ؟ 
بەڵام ئێستا هەموو شتەکان روون بوویەوە دەرکەوت  تورکیا رێگر بووە لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  ئەمەش بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگری تورکیا.  بەبۆچوونی چاودێرانی سیاسیش بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن  لە بەرژوەندی دۆستەکانی تورکیا نەبووە بۆیە هەڵبژاردن دواخراوە.  فایەق گوڵپی، سیاسەتمەداری کورد تایبەت بۆ کۆباس رایگەیاند،  ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە  کە ڕێگرییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە شتێکی ئاساییە و 
ڕێی تێدەچێت چونکە هەرچەندە هەمووشت کرا تاوەکو 10ی 6ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت  بەڵام لەپڕ کاتەکەی گۆڕا چونکە هەندێک شت هەبووە لە بەرژوەندی دۆستەکانی تورکیا نەبووە  ئەویش کورسی کۆتاکان کە کورسی تورکمانەکانیشی تێدایە. ئاشکراشیکرد، پارتی کاتێک نیگەرانی هەبوو لەوەی هەڵبژاردن لە بەرژوەندی ئەو نییە و  نیگەرانی تائەوە رۆشت بەشداری هەڵبژاردن نەکات بۆ ئەوەش ژێر بەژێر  سکاڵای خۆی گەیاندووەتەوە دۆستەکانی و هەمووشمان دەزانین 
پارتی لەگەڵ تورکیا دۆستایەتییەکی هەیە و هاوکارییان دەکات و  بۆ ئەوەش دەکرێت هەڵبژاردنی لە بەرژوەندی پارتی دواخستبێت و  دواتریش کە چەند کورسییەکی کۆتاکات گەڕایەوە   مپارتی بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن بکات  ئەوەش رەنگە لەسەر رەزامەندی و خواستی تورکیا بووبێت.  لە رۆژانی رابردوو وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند " ئێمە ڕێگەمان نەداوە، هەڵبژاردن لە کوردستان بکرێت"  ئەمەش پێشتر ژمارەیەک لە چاودێران ئاماژەیان پێکردبوو  کە پارتی پەنای بردووەتەوە بەر چەندین وڵات و بەلێنی گەورەیداوە 
کە خۆشی ناتوانێت بیر لەو بەڵێنانە بکاتەوە کە داویەتی و  هەروەها بەڵێنی ئەوەیداوە کە دژی کوردانی باکور و رۆژهەلات و رۆژئاواش  هاوکاری تورکیا و ئێران بکات.  عابد ئیكە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان تایبەت  بە کۆباسی راگەیاند،  جێگەی سەرنجە تورکیا ئەو جورئەتەی هەبێت بڵیت ئێمە هۆکاری دواخستنی هەلبژاردن بووین  ئەمەی تورکیا دەیلێت رێگە پێ نەدراوە و  هیچ وڵاتێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە بەمجۆرە بڕیار لەسەر دۆخی هەرێم بدات.  باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەو لێدوانەی تورکیا راستی بێت  کەواتە هیچ حسابێک بۆ حکومەت و پۆستەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و هەڵبژاردن و دۆخی هەرێم دراوەتە تورکیا.  نوێنەرەکەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان داواشیکرد،  بەدواداچوون بۆ راستی و دروستی ئەم قسەیە بکرێت و  ئەگەر تورکیا سووربێت لەسەر ئەم قسەیەی ئەوکات دەبێت ئەوە بوترێت  کە پۆستەکانی هەرێمی کوردستان هیچ قورساییەکی نەماوە و  وڵاتێکی دیکە بڕیار لەسەر چارەنوسی هەرێمی کوردستان دەدات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations