هەواڵ- ڕاپۆرت
پارتی قەندیل بە ئاگر کەوتنەوەکان تۆمەتبار دەکات!!
پارتی قەندیل بە ئاگر کەوتنەوەکان تۆمەتبار دەکات!!
ئەوانیش هاتووتە دەنگ و میت و پاراستن بە هۆکاری سەرەکی ناودەبات
پارتی لە بری قەرەبووکردنەوەی کاسبکاران خەریکی چییە لەگەڵ قەندیل؟
لەدوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك لەسەر ڕووداوە یەك لە دوای یەكەكانی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی هەولێر دواجار وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا ژمارەیەك لە تۆمەتبارانیان ئاشكرا كردو باسیان لەوەكردووە كە پەكەكە تۆمەتبارە بە رووداوەی ئاگركەوتنەوەكانی هەولێر و کەرکوک و بەوەش ك*ەجەك*ە روونكردنەوە دەدات و
تۆمەتەكان دەخاتە ئەستۆی میتی توركیا كە بەهاوكاری پاراستن ئەم كارانەیان كردووە. بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمەتانەش كە ئاڕاستەی پەكەكە كراون دوای ئەوە دێت كە لە ساڵانی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی توركیا كەوتەوە و بەهەمان شێوە تورکیا، پ*ەكەكەی تۆمەتبار كرد بە هۆكاری ئەو ئاگر كەوتنەوانە. لەبارەی تۆمەتباركردنیان لە بەیاننامەیەكدا (كەج*ەكە) رایگەیاند، ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕەتدەكەینەوە، ئەم هێرشە لەلایەن (میت) و (پاراستن)وە ئەنجام دراون.
باسی لەوەشكردووە، كاتێك هێرشەكانی داع*ش لە عێراق دەستی پێكرد بەهەموو توانای خۆمانەوە و بەبێ هیچ بەرژەوەندییەك پارێزگاریمان لە خاكی كوردستان و عێراق كردو باجێكی قورسمان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا و
بۆ ئەوەش سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی كردین. ئاشكراشیان كردووە، ئێمە كە پێشتر بەرگریمان لەو شارانە كردووە و شەهیدمان لە پێناویدا داوە چۆن رێگە پێدراوە كە ئەو شوێنانە بسوتێنین، ئەم تۆمەتانەی دروستكراون و داوای لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆ دەكەین بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و جوڵانەوەكەمان بە تۆمەتی بێ بنەما نەبەستنەوە و تاوانبارانی ڕاستەقینە ئاشكرا بكەن. بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس ئەوانەی تۆمەتبار كراون بەو رووداوانەی ئاگر كەوتنەوەکان ئەگەر ببرێنە بەغداد و لەوێ رێككارە یاساییەكانیان لەگەڵدا تەواو بكرێت ئەوكات رەنگە ببێتە جێگەی ئومێدی خەڵك و بكەران بەتەواوی ئاشكرا بكرێت بەڵام خەڵك لەوبارەیەوە بێ ئومێدە و پێیان وایە ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن پارتییەوە دەهێڵرێنەوە و دواتر بە سیناریۆیەك پارتی ئازادیان دەكەن. هاوكات خەڵك و كاسبكارانی هەولێر لە ئێستادا هاواریان لێ هەستاوە و داوادەكەن هەرچی زووە هاوكاری بكرێن و بەشێكی زیانەكانیان قەرەبوو بكرێتەوە. بەڵام غازی عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە لە ئێستادا كارەكانی ئەنجومەنەكەیان راگیراوە بۆ كۆباس وتی، ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات بەرانبەر خەڵكی هەولێر و زیان لێكەوتووان بە ئاشكرا دیارە كە ئیدارەدان نییە بەڵكو بەرێكردنی كاری رۆژانەیە چونكە دەبێت خەڵك قەرەبوو بكرێتەوە نەوەك لە كرێی خۆڵی چەند مانگێك خۆش بیت. هاوڵاتییەك كە هەموو سەروەتەكەی لەناو دوكانەكەی بووە و سوتاوە كوا بە 100 هەزاری خۆڵ لە ئازارەكانی كەم دەبێتەوە و قەرەبوو دەكرێتەوە. ئەوەشی وت، بەراستی ئەمەی حكومەتی هەرێم دەیكات بەهیچ جۆرێك دەوڵەتداری و بەڕێوە بردنی حكومەت نییە بەڵكو بۆ پڕكردنی گیرفانە لەسەر حسابی خەڵكی هەژار