هەواڵ- ڕاپۆرت

سیناریۆیەکانی پارتی چۆن بوونەتە مەترسی؟

02/07/2024

262 جار خوێندراوەتەوە


سیناریۆیەکانی پارتی چۆن بوونەتە مەترسی؟ 
لە چ کاتێکدا پەنای بۆ دەبات و  کێ دەکاتە ئامانج؟
تاکەی ئەم هەنگاوەی پارتی بەردەوامی دەبێت؟ 
سیناریۆکانی پارتی بۆچی جێگەی گومانن؟ 

ئەمە ئەو پرسیارەیە دەبێت  هەموو خەڵکی کوردستان لە خۆی بپرسێت.  وەڵامەکەی بۆ ئەم سەردەمی ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیایە  زۆر روونە ئەگەر یەک سێرچ بکەی بۆت دەردەکەوێت  چەندین کەسایەتی و لایەن بوونەتە ئامانجی  ئەم تۆمەت و سیناریۆیانەی پارتی.  ئەو کەس و لایەنانەش کە کراونەتە ئامانج  زۆرکات کەسانی نزیکی خۆیان بوون  بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان بوونەتە قوربانی،  یائەوەتا رۆژنامەنوسان بوون یاخود پیاوانی ئاینی و  دواجاریش لایەن و کەسانی حزبی بوون.   سۆران عومەری پەرلەمانتار لە ڤیدیۆیەکی پیشتری  کە باسی ئەوکات دەکات سەرنوسەری رۆژنامەیەک بووە  چۆن پەیوەندی پێوە کراوە لەناو خودی پارتییەوە و  باسی قوربانییەکیان بۆ کردووە  کە لەناو هەستیارترین دەزگای پارتی بووە کە پاراستنە و  لە پێناو دەرخستنی هێزو توانای خۆیان  چۆن دەستگیریان کردووە و کردوویانە تیرۆریست.... بورهان رەشید پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان  تایبەت بۆ کۆباس وتی،  پارتی ئەوەتەی هەیە هەموو شتێکی کردووە بۆ بەرژوەندی خۆی.  رووداوەکانی رابردووش بەهێنانی هێزی بێگانە  بۆ سەر هەرێمی کوردستان شاهیدی دەدەن و  ئەوەشی بەردەوامی دەدات بەم سیناریۆیانە  بێ دەنگی خەڵکی نوخبەیە لە کوردستان.   باسی لەوەشکرد، مەترسییەکانی ئەم کارانەی پارتی  بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و  خەڵکی کوردستانە. 
جگە لەوەش هەمووان بینیمان لە ماوەی رابردوو  ژمارەیەک رۆژنامەنوس دەستگیرکران  دواتر چەندین تۆمەتیان بۆ دروستکرا جگە لەوەش چەندین مامۆستای ئاینی چۆن بەزۆر کران  بە تیرۆریست و چەندین ئەفسەر و پلە داری خۆیان  چۆن تیرۆرکران و دواتر بە سیناریۆی جۆراو جۆر  کەیسەکانیان شاردرایەوە.  ئەیهان سەعید نوسەرو رۆژنامەنوس تایبەت بۆ کۆباس رایگەیاند،  پارتی لەکاتی بوونی هەر مەترسییەک لەسەر خۆی و  بوونی رکابەرێکی بەهێز بەرانبەری پەنا دەباتە بەر  چەندین سیناریۆی لاواز کە نەک لەلای خەڵکی کوردستان  ئەوەی پێمان گەیشتووە لای بەرپرسانی خۆشیان باوەڕ پێ نەکراوە  جگە لە کەسانی نزیکی مەسرور بارزانی،  بەڵام ئەوەی جێگەی قسە لەسەر کردنە  سیناریۆکانی پارتی کە دروستییان دەکات  بوونەتە مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان و  حزبەکانی دیکەش.  باسی لەوەشکرد، ئەمجارە هەوڵەکانی پارتی  لەپێناو دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە  چونکە دڵنییایە لەوەی هاوکێشەی هێز دەگۆڕێت  لە کوردستان و بەوەش دەیەوێت بەهەر جۆرێک بووە  ئەو هەڵبژاردنە نەکرێت.   لە تازەترین هەنگاویش پارتی کەوتووەتە بوختان  بۆ هێزە ئەمنییەکان کە ئەرکیان  پاراستنی ئارامی خەڵکی کوردستانە و  هیچ کات بێ هیچ ماندوو بونێک  لە هەر کوێیەکی کوردستان مەترسی هەبووبێت  ئامادەیی گیانفیدایی و قوربانیدان بوون.  لەکاتێکدا 24 کاتژمێر تێنەپەڕی بەسەر سیناریۆکەی  بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ  بۆ هێزە ئەمنییەکانیان دروستکرد  سەرۆکایەتی هەرێم دەنگۆکەی رەتکردەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations