هەواڵ- ڕاپۆرت

فشارەکانی سەر پارتی زیاتر بوون و ژمارەیەک پۆستی لەدەستدا

03/07/2024

164 جار خوێندراوەتەوە


فشارەکانی سەر پارتی زیاتر بوون و ژمارەیەک پۆستی لەدەستدا 
پارتی ئەندامێتی خۆی هەڵپەسارد و دەڵێت "بە زۆرینە کار کراوە"
راگەیاندنەکانی پارتی دەنگۆیەک بڵاو دەکەنەوە و پێچەوانەکەی راستە 

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  لە دانیشتنی 2ی تەمموز پۆستەکانی پارێزگاکەی  بە دەنگی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنەکە یەکلایی کردەوە  فراکسیۆنی پارتی بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک پۆستی لەدەستدا 
بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردو  ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد  وەکو خۆیان باسی دەکەن  بەهۆی ئەو کارانەی کراوە کە دژی کورد و پارتی بوون.   بەشار کیکی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا 
لە فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆباس وتی،  ئەو دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کرا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکان یەکلایی کراوەتەوە و  رێز لەداواکارییەکان نەگیراوە و  کارەکانیش کراون دژی کورد و پارتی بوون بۆ ئەوەش بڕیارماندا بایکۆتی دانیشتنەکە بکەین. 
باسی لەوەشکرد، لەو دانیشتنە جۆرێک بۆشایی یاسایی دراوە بەدەستەوە و ژمارەیەک پۆست کە پشکی پارتی بوون بێ ئەوەی راوێژ بکرێت  گۆڕانکارییان تێدا کراوە بۆ ئەوەش داوادەکەین کارەکان رابگیرێن  تاوەکو ئەو گرفتانە چارەسەر دەکرێن.  لە ئیستادا پارتی جۆرێک نیگەرانە لە دۆخەکە  کە ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکە هەڵپەساردووە و  ناچنەوە کۆبوونەوەکان لەکاتێکدا ژمارەیەک پۆستیان بۆ ماوەتەوە  بەڵام ئامادە نین وەری بگرن و 
دەیانەوێت پۆستەکانیان هاوشێوەی پێشوو بێت  لەکاتێکدا ئەو پۆستانە بەپێی ئیستحقاقی لایەنەکان دابەشکراون.  حاجی مراد جێگری مەڵبەندی شەنگال بۆ کۆباس وتی،  ئەو دانیشتنەی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کراوە  تەواو یاسایی بووە و ئەو پۆستانەش پڕکراونەتەوە  ژمارەیەکی زۆریان ماوەیەکی زۆرە بە بەتاڵی ماونەتەوە و  ئەوانی دیکەش ماوەیەکی زۆرە گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە و  دەبوو کەسی دیکە بخرێنە ئەو شوێنانە.  ئەوەشی رەتکردەوە، ئەو دانیشتنە دژی خواستی کورد کرابێت و  وتی، رەنگە بەدڵی لایەنێک نەبووبێت بەڵام دژی کورد هیچ کارێک نەکراوە.  ئەوەی جێگەی سەرنجە لەدوای هەڵپەساردنی ئەندامێتییان  لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  پارتی دەنگۆیەکی بڵاو کردەوە بەوەی  گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە راگیراون 
بەڵام کۆباس بەدواداچوونی کردووە لەسەر ئەو دەنگۆیە  ئەوە رەتدەکرێتەوە و دەوترێت داواکارییەک کراوە  بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان و پەلە نەکردن لە گۆڕانکارییەکان  نەک راگرتنی و بۆ ئەوەش تەنها رێز لەداواکە دەگیرێت و  پابەندی راگرتنی کارەکان نابین. 
محەمەد كاكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی  لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بۆ كۆباس وتی،  ئەوەی داواکراوە لەلایەن  دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی عێراق بووە و  داواکەشی بەوجۆرە بووە کە لایەنەکان کۆببنەوە و تائەو کاتەش  پەلە نەکرێت لە گۆڕانکارییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.  باسی لەوەشکرد، ئەو دەستەیە هیچ دەسەڵاتێکی نییە  گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە رابگرێت و  ئێمە وەکو خۆمان رێز لەداواکەی دەگرین 
بەڵام پابەندی راگرتنی داواکەی نابین بۆ راگرتنی کارەکان. محەمەد كاكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  لەبارەی ئەو پۆستانەی بۆ یەکێتی یەکلایی کراونەتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations