هەواڵ- ڕاپۆرت

شەڕی بایدن و ترەمپ بەکوێ دەگات؟

06/07/2024

197 جار خوێندراوەتەوە


شەڕی بایدن و ترەمپ بەکوێ دەگات؟
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا كاریگەری لەسەر ئاسایشی جیهان دروستکردووە؟
مەترسی دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم هەیە؟ 
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی بە كوردەوە چییە؟ 

چاوەكان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكان و  لە ئێستاوە كە نزیكەی چوار مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردن  بۆچوونی جیاواز لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی ئەمریكا هەیە و  هەندێك پێیان وایە دیاریكردنی سەرۆكی ئەمریكا  كاریگەری دەكاتە سەر ئاسایشی جیهان و  رەنگە دۆخەكە مەترسیدار بێت و ئەوەی باس دەکرا  لەبارەی دروستکردنی جەنگی جیهانی سێیەم سەرهەڵبدات،  بۆچوونێكیش هەیە بەوەی رەنگە دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكان  ببێتەوە سەرۆكی ئەمریكا و ئەو وڵاتە گۆشەگیر ببێت و 
تاڕادەیەك جەنگی روسیا و ئۆكراینا كۆتایی پێبهێنێت  كە وەكو خۆی لە دیبەتێكی لەگەڵ جۆ بایدن  كاندیدی دیموكراتەكان باسی لێوەكرد.  ‌نەوزاد هێتوتی   شارەزای نێودەوڵەتی و سیاسەتی ئەمریكا  تایبەت بۆ كۆباس رایگەیاند،  بەپێی ئەو دیبەتەی لە رۆژانی رابردوو بەدیمان كردو  بەپێی ئەو راپرسیانەی لەسەر ئاستی ئەمریكا كراوە  بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئەگەر دیموكراتەكان كاندیدی خۆیان  كە جۆبایدنە نەگۆڕن  جارێكی دیكە دۆناڵد ترامپ دەبێتەوە سەرۆكی ئەمریكا  چونکە هەمووان پێیان وایە بایدن ماندووە و توانای ئەو پۆستەی نەماوە. باسی لەوەشكرد، لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترامپ ئەمریكا زیاتر گۆشەگیر دەبێت  چونكە بینیمان لە رابردوو ترامپ زیاتر گرنگی  بە دۆخی ناوخۆی ئەمریكا داوەو  تەنانەت هەوڵی هەبووە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا 
لە خاكی عێراق و سوریاش.  ئەوەشی وت، لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی ئەگەر فشارەکان بەردەوام بن  کشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا ببێتە راستی و  مبەوەش دۆخەكە بۆ كورد قورس دەبێت و  پێویستە پێشتر كورد ئامادەكاری خۆی بكات. 
هاوكات لەگەڵ باسكردنی هەڵبژاردنی ئەمریكا جگە لەو مەترسییانەی باس دەکرێت بۆ ئەگەری دروستبوونی جەنگێکی گەورە و نزیکبوونەوە لە جەنگی جیهانی سێیەم  قسە و باسەكان لەسەر ئەوەن رەنگە ئەو هەڵبژاردنە راستەوخۆی کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان هەبێت. د. نەژدەت ئاكرەیی دكتۆرا لە ئاسایشی نەتەوەیی بۆ كۆباس وتی،  لە راستیدا ئەو مەترسییانەی باس دەكرێت  لەبارەی ئاسایشی جیهان بەمانەوەی جۆبایدن زیاتر دەبن  مچونكە وەك دەزانین ئێستا دەستی بەسەر پارەیەكی زۆری رووسیادا گرتووە 
لە بانكەكانی ئەوروپا بۆ هاوكاری سەربازی ئۆكراین بەكاری دەهێنێت  بەوەش ئەگەر ترامپ بگەڕێتەوە رەنگە ئەو دۆخە چارەسەر بكرێت و  ئەو قەیرانەش لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی جەنگی  روسیا و ئۆكراین دروستبووە كۆتایی پێدەهێنرێت. 
ئەوەشی ئاشكراكرد، كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا  ئەگەرێكی زۆر دوورە چونكە ئەمریكا ئابوری و ئاسمانی عێراقی  بەتەواو لەبەردەستە و ئامادە نییە دەست بەرداریان ببێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations