هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو گەنجەی لە گەڵ دوو شێر دەژی

09/07/2024

119 جار خوێندراوەتەوە


ئەو گەنجەی لە گەڵ دوو شێر دەژی
لە شووقەکەیدا دوو شێری راگرتووە و بەیەکەوە دەژین 
بەڵام ئایا چۆن ئەو شێرانەی ماڵی کردووە؟

حەسەن غامدی، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ دوو شێر و کۆمەڵێک ئاژەڵی دیکەدا ژیان بەسەر دەبات و دەشڵێت، کە شێرت بەخێوکرد، هەر ئاژەڵێکی دیکە گازت لێبگرێت بە خەیاڵتدا نایەت.
حەسەن گەنجێکی سعودییە و ماوەی چەند ساڵێکە لەو وڵاتە لەگەڵ دوو شێر و کۆمەڵێک ئاژەڵی کێوی و ماڵیدا ژیان بەسەر دەبات و باسی سودەکانی بەخێوکردنی شێریش دەکات.
ئەو گەنجە سعودییە، لەگەڵ شێر و کەمتیار و کیسەڵ و پشیلە و چەندین جۆر ئاژەڵی دیکەدا دەژی و تەنانەت ئاژەڵەکان تێکەڵ بە یەک دەکات و کەسیان ئازاری ئەوی دیکە نادات.
حەسەن، یەکێک لە شێرەکانی ناوناوە هجام  هەر لە بەچکەییەوە خۆی گەورەی کردووە و راهێنانی لەگەڵکردووە تا ماڵی کردووە  حەسەن باس لەوە دەکات کە بەخێوکردنی شێر چەندین سودی هەیە وەک، هەستی بیستن و ئاگاداریت بەهێز دەبێت و هەر ئاژەڵێکی دیکە گازت لێ بگرێت بە خەیاڵیشتدا نایەت و ناتترسێنێت، چونکە تۆ شێر گازی لێگرتوویت و لەگەڵ ئازارەکەی ڕاهاتوویت. دەشڵێت، ژیان لەگەڵ شێردا وادەکات، جەستەت بەهێزبێت و توانای خۆراگریت زیاد دەکات.
ئەو یەکێک لە شێرەکانی  نەخۆشکەوتووە و زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ هیچ خواردنێکی نەخواردووە و بە وتەی خۆی، بانگی پزیشکێکی لە دەرەوەی وڵات کردووە تا چارەسەری بکات و ئاگاداری شێرەکەی ببێت، بەڵام تووشی چەندین ئازار و ناڕەحەتی بوونەتەوە لە کاتی چارەسەرەکەیدا، چونکە شێرەکەی حەسەن، حەزی بەوە نییە کەسی نەناسراو ببینێت و ئەمەش ئەرکی چارەسەرکردنی شێرەکەی قورستر کردووە بە هیچ جۆرێک ڕێگەی نەدەداوە پزیشکەکە چارەسەری بکات.
تاکە چارەسەریش بۆ چارەسەرکردنی شێرەکە و دەرزی لێدانی ئەوە بووە، کە بەتانییەکیان داوە بەسەر شێرەکەدا و پزیشکەکە بەڕاکردن دەرزی لە شێرەکە داوە و ڕایکردووە، لەترسی ئەوەی، نەوەک هێرشبکاتە سەر پزیشکەکە و برینداری بکات.
بەرای تۆ بەخێوکردنی شێر کارێکی گونجاوە یاخود نا ؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations