هەواڵ- ڕاپۆرت
دوو کورد سەرۆکایەتی ئێران و عێراق دەکەن
دوو کورد سەرۆکایەتی ئێران و عێراق دەکەن
کوردێک دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێران و دۆخەکە دەگۆڕێت!!
مەسعود پزیشکیان جیاواز بیر دەکاتەوە و شانازی بە کورد بوونییەوە دەکات
لە عێراقیش سەرۆک کۆمار کوردە
سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت و هەندێک بە وەرچەرخانێکی نوێ بۆ ئەم دۆخەی دەزانن بەتایبەت بۆ کورد بەشێکی دیکەش پێیان وایە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئەگەر چی گۆڕانکاری دەکات لە دۆخەکە بەڵام رەنگە نەگاتە ئەو خواستەی کە کورد ئامانجێتی. هاوکات باس لەوەش دەکرێت ئەوەی لە ئێستادا جێگەی ئومێدە کە سەرۆککۆماری هەریەک لە عێراق و ئێران کوردن و
ئەوەش بۆ کورد بە دەستکەوتێک ناودەبرێت ئەگەرچی وەکو پێویست مافەکان بەدەست نەهاتوون بەڵام ئومێد هەیە لە داهاتوو کورد مافەکانی لەو رێگەیەوە بەدەست بهێنێت. د. محەمەد کاکە سور خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژووی کورد تایبەت بۆ کۆباس وتی، لە بیستەکانی سەدەی بیستەم کورد لە تورکیا و ئێران هیچ مافێکی نەبووە بەڵام لە عێراق کورد تارادەیەک مافەکانی وەرگرت ئەویش بە خوێندنی زمانی کوردی و وەرگرتنی چەند مافێکی دیکە و کردنەوەی راگەیاندنی کوردی
لە رادیۆ و تەلەڤیزیۆن لە عێراق تاوەکو گەیشتە ئەوەی لە ساڵی 1992 هەرێمی کوردستان بووەتە هەقیقەتێک و ئەوەش کاریگەری هەبوو لەسەر تورکیا و ئێران تاوەکو دان بەبەشێکی مافەکانی کوردا بنێن. ,باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئێستا روودەدات و
کوردێک بووەتە سەرۆک کۆماری ئیران بەشێکە لەو گۆڕانکارییانە و هەنگاوی یەکەکە و هەنگاوێکی گرنگە ئەگەرچی چاوەڕوان ناکرێت لەماوەیەکی کورتدا دەستکەوتەکانی بەدی بێن بەڵام بۆ داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە و جێگەی ئومێدە بەتایبەت ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئێران mمەسعود پزیشکیان شانازی بەوەوە دەکات کە کوردە و لە شارێکی کوردستانی لەدایکبووە. بەپێی بەدواداچوونەکانی کۆباس کورد لە مێژودا پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی لە عێراق و سوریا هەبووە ئەوەشی بەنمونە باس دەکرێن هەریەک لە حوسنی زەعیم و ئەدیب شیشکلی کە لە سوریا سەرۆک کۆمار بوون لەنیوەی سەدەی بیستەم و هەروەها لە عێراقیش ئەحمەد موختار بابان سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو کە کورد بوو بەڵام جیاوازی ئەوان ئەوەبوو خۆیان بە کورد
نەدەناساند هاوشێوەی ئەمەی ئێستا لە ئێران و عێراق هەیە مامۆستا خۆشەوی کەمال چاودێری سیاسی بۆ کۆباس وتی، پێم وانییە دیاریکردنی سەرۆک کۆمارێکی کورد لە ئێران گۆڕانکاری لە دۆخەکەدا بکات چونکە ئەگەر کار لەسەر کورد بکەن لە ئێران چەندین پێکهاتەی دیکە هەیە و دەبێت کار لەسەر ئەو پێکهاتانەش بکەن بەوەش دەبێت سیستمی وڵاتەکە بگۆڕن کە ئەوەش هەنگاوێکی قورسە جگە لەوەش لە رابردوو ژمارەیەک پۆست لە عێراق و وڵاتانی دیکەش لەلایەن کوردەوە بەڕێوە براوە بەڵام هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆیان بۆ کورد نەبووە ئەگەر ئەم گۆڕانکارییەی ئێران کەمێک ئومێد بدات ئەوەی کە سەرۆک کۆماری خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە شارێکی کوردی لە دایکبووە بەوەش رەنگە لەداهاتوو کەمێک گۆڕانکاری
لە دۆخی کورددا بکات بەڵام گۆڕانکارییەکان بەجۆرێکی بەرچاو نابێت