هەواڵ- ڕاپۆرت
رۆزنەفت چۆن نەوتی لە ژێر دەستی کورد دەرهێنا؟
رۆزنەفت چۆن نەوتی لە ژێر دەستی کورد دەرهێنا؟
250 ملیۆن دۆلار وەک بەرتیل دراوە بەکەسێک تەنها بۆ ئەوەی هەرێم رازیبکات
بەڵام دواتر ئەو گرێبەستە سەری نەوتی کوردستانی خوارد
ساڵی ٢٠١٧ لەو کاتەدا کە هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی دارایی قوڵدا بوو بەڵام بەرپرسانی پارتی دەیانەویت حساب بۆ رەئی کەس ناکەین و تەنانەت بە گژی ئەمریکاشدا چبوونەوە هەر بۆیە بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا
کۆمپانیای رۆزنەفتی ڕووسی، کە یەکێکە لەو کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتی ڕوسیا بۆ بەرهەمهێنانی وزە، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا واژۆکرد ،بەمەبەستی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێم بە رۆزنەوفت و هەر لە بەرهەمهێنان تا بەبازاڕکردن درا بەو کۆمپانیا ڕوسییە و پشکی گرووپەکانی کۆمپانیای رۆزنەفتیش لە رێککەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە بواری وزە لەگەڵ هەرێمی کوردستان 80% بوو.
پاش واژۆکرنی ڕێککەوتنەکە، رۆزنەفت پێشوەختە بڕی یەک ملیار دۆلاری تەرخانکرد، بۆ ڕاکێشانی بۆرییەکی غازی سروشتی لەو شوێنەی ڕۆزنەفت خۆی دیاریکرد بۆ وڵاتی تورکیا ، کە بۆرییەکە لە توانایدا هەبوو ساڵانە ٣٠ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بگوازێتەوە. لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠شدا، ئەو کۆمپانیایە لە بەرامبەر بڕی ١.٨ ملیار دۆلاردا بۆرییە نەوتییەکانی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستانی بۆ تورکیا لە حکومەتی ھەرێم کڕیەوە و پێگەی ئەو کۆمپانیایە لە هەرێم فراوانبوو
بەشێک لە شارەزایانیش باس لەوە دەکەن کە هۆکاری پشت سەندنەوەی نەوتی هەرێم لەژێر دەستی حکومەتی هەرێم و رادەستکردنی بە بەغداش هەر ئەم گرێبەستە بووە، بەو پێیەی ئەمریکا رێگا نادات رووسیا کۆنترۆڵی نەوتەکەی بکات.
هاوکات لەساڵی ٢٠٢٠، هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی، بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە کەسێک لە هەرێمی کوردستان، تا کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیایە بکات لە گرێبەستە نەوتییەکاندا و ڕۆژنامەنووسێکی بی بی سی، لەسەر ئەو بابەتە بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە ، کە تێیدا ئازانسی بلومبێرگ ڕاپۆرتیکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر راوێژکارێکی نادیار کە نە کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی و نە حکومەتی هەرێمیش ئامادەنین ناوەکەی ئاشکرا بکەن و بڕی٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رێگەخۆشکردن بۆ هاتنی کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی وەرگرتووە پاش ئەمەش، داواکاری گشتی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و زاینینی راستییەکان لەسەر ئەو دۆسییەی بەڵام پاش ٤ ساڵ، هێشتا هیچ ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئەو ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە نەدراوە کا ئایا کێ بووە کە ئەو پارەیەی پیدراوە، هاوکات سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، پێویسته ڕای گشتی كوردستان و داواكاری گشتی و كۆمهڵی مهدهنی و دهستهی دهست پاكی و پهرلهمان بهجدی لهم بابهته بهدهنگ بێن و ئاشكرا بكرێ كێیه ئهو 250 ملیۆن دۆلارهی وهرگرتووه؟ چونکە، ئهمه ڕهشوهو بهرتیلێكی مهترسیداره بۆ ههرێمی كوردستان و بۆ ڕۆزنهفت كهله قوت و داهاتی ئهم ملهتهیه، تاڵانكردنی نهوت و داهاتی ئهم ههرێمهیه بۆ كهسانێك كه دهستیان بهسهر گرێبهستی نهوت و پارهو داهاتهكهیدا گرتووهو چهندین ساڵه پێی بوون به ملیاردێرو ههرێمیان توشی ئهم نههامهتیانه كردووه.