هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەردۆغان چۆن هاوشێوەی سەدام سلێمانی لێ بووەتە (المدینة الصعبة)؟

13/07/2024

272 جار خوێندراوەتەوە


ئەردۆغان چۆن هاوشێوەی سەدام سلێمانی لێ بووەتە (المدینة الصعبة)؟ 
بیانوییەكانی بۆ سلێمانی چییە و بۆچی فشارەكانی زیاتر دەكات؟
ئامانجی تورکیا لەم فشارانە ئاشکرا دەکرێت و خەونی پێوە دەبینێت!! 

تادێت تورکیا و ئەدردۆغان فشارەکانی بۆ سەر سلێمانی زیاتر دەکات و  لە نوێترین هەڵوێستی دەڵێت گەمارۆکان بۆ سەر سلێمانی بەردەوام دەبێت  تا ئەوکاتەی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی داوکارییەکان دەنرێت.  بە بۆچوونی شارەزایانیش سلێمانی بۆ ئەردۆغان 
هاوشێوەی سەدام بووەتە ناوچەیەکی سەخت (المدینە الصعبە)  بەڵام لە داهاتوو هاوشێوەی سەدام ئەدرغانیش شکست دەهێنێت  لەم دژایەتییەی بۆ سەر سلێمانی دەستی پێکردووە.  خەڵەف غەفور رۆژنامەنوس و شارەزا لەكاروباری توركیا تایبەت بۆ كۆباس وتی،  فشارەكان جیاواز دەبینرێت ئەوەی پێی دەوترێت زۆنی زەرد هەر لەسەرەتاوە جۆرێك هاوپەیمانی لەگەڵ ئەردۆغان و ئەكەپە هەیە  بەڵام زۆنی سەوز بەهۆی ئەوەی بە بەرگریكاری پارچەكانی دیكە و 
باكوری كوردستان دەناسرێت و جگە لەوەش یەكێتی بەجۆرێك لە جۆرەكان نەچووەتە ژێر باری  داوكارییەكانی ئەردۆغان ئەوەش وایكردووە  ئەردۆغان ناوچەكە بە یاخی بوو ناوببات 
هاوشێوەی ئەوەی سەدام دەیوت (السلیمانییە المدینە الصعبە).  باسی لەوەشكرد، چاوەڕواندەكرێت فشارەكانی توركیا  لەسەر سلێمانی زیاتر ببن بەڵام سلێمانی  بەهۆی ئەو پێگەیەی هەیەتی ناچێتە ژێر باری داواكارییەكان. بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس ئەو سیاسەتی توركیا گرتوویەتەبەر دژی ناوچەیەك نییە بەڵكو  ئامانجی لەناوبردنی كوردە لە هەركوێیەك بێت.  فەتحوڵڵا حوسەینی چاودێری سیاسی بۆ كۆباس وتی،  فشارەكانی توركیا هیچ بیانوییەكی نییە جگە لە لەناوبردنی كورد بەتایبەت ئەوانەی لە ژێر فەرمان و داوكارییەكانیدا نین.  باسی لەوەشكرد، لە ئیستادا فشارەكانیان لەسەر سلێمانی زیاتر كردووە  ئەوەش پێم وانییە كاریگەری لەسەر هەڵوێستەكانی یەكێتی و  خەڵكی سلێمانی بكات ئەگەر چی باجی ئەو فشارانە زۆر قورس و گران بێت  چونكە یەكێتی خاوەن سیاسەت و بەرنامەی خۆیەتی و ئامادە نییە دژی كورد لە پارچەكانی دیكە كار بكات. داواشیكرد، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئەم هەنگاوانە  بێنە دەنگ و چارەسەری ئەو دۆخە بكەن.  بەر لە ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی و نەمانی خەلافەت عوسمانییەكان  پڕۆژەیەكیان بەناوی میساقی میللی ئامادە كرد و  ساڵی 1920 پەسەندكرا.  بەپێی نەخشەكە بێت توركیا خۆی بۆ داگیركردنەوەی  ویلایەتی موسڵ ئامادە دەكات كە سلێمانی و ناوچەكانی دیكەیشی لەسەرە 
بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس لە ئێستادا ئەردۆغان  كار دەكات بۆ ئەوەی پرۆژەی میساقی میللی زیندوو بكاتەوە.  زەردەشت جەلال شارەزای كاروباری توركیا بۆ كۆباس وتی،  ئەوەی توركیا لە دەستی بێت بەرانبەر ئەم ناوچەیە جێبەجێی دەكات 
ئەوەش لە پێناو جێبەجێكردنی پرۆژەی میساقی میللی  كە خەونێكە بۆ توركیا و بەوەش فشارەكانی زیاتر كردووە لەسەر یەكێتی  تاوەكو بەشداری پێبكات بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژی هێزەكانی قەندیل و  چونە ژێر داوكارییەكانی  لەكاتێكدا یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەی رەتكردووەتەوە دژی هیچ كوردێك لە پارچەكانی دیكە هەنگاو بنێت.  باسی لەوەشكرد، سلێمانی لە مێژووی دروستبوونییەوە بە شاری وڵاتپارێزان و  نیشتمان پەروەران ناوی دەركردووە و 
نایانەوێت بكەونە ژێر باری هیچ وڵاتێك دژی براكانیان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations