هەواڵ- ڕاپۆرت

پارتی لەسەر چی دەیەوێت ئەدهەم بارزانی دەستگیر بکات؟

15/07/2024

293 جار خوێندراوەتەوە


پارتی لەسەر چی دەیەوێت ئەدهەم بارزانی دەستگیر بکات؟
چیان بە منداڵەکانی وتووە؟
ئایا ئەویش وەک دۆسیەکەی وەهاب هەڵەبجەیی لێدەکرێت؟


بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاسایشی گشتی هەولێری لەسەرە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەدهەم بارزانی دەرچووە، فەرمانەکە بۆ سەرجەم بازگەو خاڵە سنوری و فڕۆکەخانەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر نێردراوە و داواکراوە کە ئەدهەم بارزانیان لە هەرشوێنێک بینی، دەستگیری بکەن و بۆیان ڕەوانە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لایەنی سکاڵاکار لە دۆسیەکەی ئەدهەم بارزانیدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێرە و داوا یاساییەکەش بە پێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 تۆمار کراوە، کە بەپێی ئەو ماددەیە، ئەدهەم بارزانی بەوە تۆمەتبار کراوە کە زیانی گەیاندووە بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەڵام فەرمانی دەستیگیرکردنەکە لەکاتێکدایە، ئەدهەم بارزانی لە ئێستادا سەرقاڵی درووستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان  و بەپێی زانیارییەکان، چەند کەسایەتیەکی دەڤەری بارزان مۆڵەتی لیستیان وەرگرتوە و بە نیازن لیستی کاندیدەکانیان پێشکەشبکەن. پێشتریش ئەدهەم بارزانی رایگەیاندبوو کە  رۆژی  لە  5ی 6ی 2022 وەوە تا ئێستا 
بەفەرمانێکی خودی سەرۆکی پارتی رێگیریان لێکردووە بگەڕێتەوە زێدی خۆی، ئەو تەنانەت لە دیمانەیەکی پێشوتری کۆباسدا راشیگەیاندووە کە بە منداڵەکانیشیان وتووە کە ناتوانن بچن بۆ لای باوکاتن و گەر بچن بۆ لای، ئەوا ناتوانن جارێکی دیکە بگەڕێنەوە.
ئەمەش یەکەمجار نییە کە دادگاکانی هەولێر فەرمانی لەم جۆرە دەردەکەن و پێشتریش فەرمانی لە سێدارەدان بۆ وەهاب هەڵەبجەیی دەرکرا، کە ئێستا لە رێگەی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە هەوڵی هەوڵوەشادنەوەی دەدرێت
هاوکات هەر دوێنێش لە هەولێر سکاڵا لەسەر هەوار وریا براخاس، بەرێوبەری کۆباس تۆمارکراوە لەسەر دۆسیەیەک کە هەم شوێنی ڕووداوەکە و هەم شوێنی نیشتەجێبوونەکەی سلێمانییە و گوماندەکرێت بۆ پرسی سیاسی بەلاڕێدا ببرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations