هەواڵ- ڕاپۆرت
کابینەی نۆی مەسرور بارزانی کۆتایی هات
کابینەی نۆی مەسرور بارزانی کۆتایی هات
بەبێ ئۆکەی یەکێتی چیتر مەسرور ناتوانێت بچێتە نێو هۆڵی ئەنجومەنی وەزیران
قوباد تاڵەبانی کۆتایی بە کابینەی قۆرغکردنی مووچە و قووتی خەڵک هێنا
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کۆبوویەوە، کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و ڕەنگە ئەوە دوا کۆبوونەوەی ئەم کابینەیە بێت و جارێکی دیکە حکومەتێک نەمێنێت بەناوی کابینەی نۆ.
کەمتر لە مانگێکی ماوە کابینەکەی مەسرور بارزانی بەسەربچێت و جارێکی دیکە بەبێ ئۆکەی یەکێتی نەتوانێت تەنانەت بچێتە ناو هۆڵی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وەک بافڵ تاڵەبانی وتی، زاپ خودێ جارێکی دیکە مەسرور بارزانی بەبێ ئۆکەی یەکێتی نابێتە مودیر عامیش.
لە بەرواری ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەهۆی زۆری جەماوەری یەکێتی و گرتنەبەری ڕێکارە یاسایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە دەنگەکانی پارتی ڕوو لە کەمبوون دەکات و باڵانسی هێز دەگەڕێتەوە و تاکڕەویی لە دەستدەدات. لە کۆبوونەوەی پێشووتریشدا قوباد تاڵەبانی بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاند، کۆتایی بە حکومی تاکڕەوییتان دەهێنین، لەگەڵ ئەم وتەیەی قوباد تاڵەبانی بە یەکجاریی کۆتایی کابینەی قۆرغکردنی مووچە و قووتی خەڵک ڕاگەیاندرا. لە کابینەی نۆدا ئەوەی پشکی گەورەی زیانەکانی بەرکەوت خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێم بوون و گەورەترین مژدەی ئەو کابینەیە ناردنی مووچە بوو ٦٠ ڕۆژ جارێک، ئەویش بەشێوەیەک بۆ مووچەی مانگێک چەند جارێک دەچوونە بەغدا تا ڕازی ببن بەوەی بینێرێت، چونکە لیستی مووچە پڕبوو لە ناوی دووبارە و ناوی مردوو یان کەسی نەزانراو، ناوی نەبوو مووچەی وەردەگرت، ئەمانەش هەمووی ماڵبوون لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. حکومەتی فیدڕاڵی عێراق داوای تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران هەرێم دەکات بەپێی یاساکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق و کابینەی نۆ دەیوست پڕۆژەی هەژماری من بسەپێنێت بەسەر مووچە خۆراندا و وردە وردە هاوشێوەی کابینەکە ئەو پڕۆژەیەش بەرەو شکستهێنان دەچێت.
لە کابینەی نۆدا سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پەکخران و هاوڵاتیان ساڵانێکی بێ خزمەتگوزاری و بێ دامەزراندن و ژیانێکی وەستاو و پڕ لە کێشە و قەیرانی دارایی بەڕێکرد.