هەواڵ- ڕاپۆرت

لەیلا عەتار،هونەرمەندە شۆخەکەی سەدام

23/11/2020

780 جار خوێندراوەتەوە


لەیلا عەتار،هونەرمەندەکەی سەدام و ژنە شۆخەکەی عێراق،دەشڵێن یەکێک بووە لە عەشیقەکانی سەدام،ئەمریکیەکان لە ساڵی ١٩٩٣ لە بەغدا کوشتیان و سەدام کردیە بانگەشەیەک بۆ ناشرین کردنی وێنەی ئەمریکا

لە بەر جوانیەکەی و کارەکانی، لە عێراق ناوبانگیەکی زۆری هەبوو،نازناوی سەوسەنەی بەغدا و شازادەی بێدەنگی و خانمی بێدەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،هەموی بە لەیلا درا بوو
لە شەقامی عێراقیش وا دەگوترا،یەکێک بووە لە عەشیقەکانی سەدام و پەیوەندیەکی بەهێزیان هەبووە، زۆر جار بە نهێنی یەکیان دەبینی

لە ساڵی ١٩٤٤ لە بەغدا لە دایک بووە،هەر لە منداڵیەوە عاشقی وێنەکێشان بووە

ساڵی ١٩٦٥،ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدای تەواو کرد
لە سەردەمانی ڕژێمی پێشووی بەعس،چەند پۆستێکی وەرگرتووە ،بەڕێوەبەری گەلەری بەغدا و ڕەواق و سەنتەری سەدام بۆ هونەر و دوا پۆستیشی تاوەکو ڕۆژی کوشتنی،بەڕێوەبەری مۆزەخانەی هونەری نیشتمانی بووە، پەیوەندیەکی بەهێزیشی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری هەبووە

خاوەنی چەند تابلۆیەکی بەناوبانگ و چەند خەڵاتێکیش بووە

لە فیلمی شەقامی ڕەشیدیش ڕۆڵی بینیووە


کوشتنی لەیلا
لە دوای سەپاندنی گەمارۆی ئابوری لە سەر عێراق، وێنەیەکی جۆرج بۆشی باوک،سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا، لە دەرگای چوونە ژوورەوەی هوتێل ڕەشید لە بەغدا نەخشێنرا

لە شەوی ٢٧ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣ ، لە بۆردومانێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا،موشەکێک بەر ماڵی لەیلا دەکەوێت، لەیلا و هاوسەرەکەی دەمرن و یەکێک لە سێ منداڵەکەشی کوێر دەبن
ئەو کات حکومەتی عێراقی و  دەزگاکانی ڕاگەیاندنی  سەدام،بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵک،گووتیان لەیلا وێنەکەی لە هوتێل ڕەشید کێشاوە،بۆیە ئەمریکیەکان کوشتیان
بەڵام هێزەکانی ئەمریکا ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوە و گووتیان،بۆردومانەکە بە هەڵە بووە و ماڵی ئەو هونەرمەندە نزیک فەرمانگەی موخابەراتی عێراقی بووە، بۆیە موشەکی بەرکەوتووە
دەرکەوتنی ڕاستیەکان
ساڵی ٢٠٠٣ش،وێنەکەی بۆشی باوک لە دەرگای چونە ژوورەوەی هوتێلەکە لابرا و ڕوونیش بویەوە کێشانی ئەو وێنەیە لە هوتێل ڕەشید،بیرۆکەی هونەرمەندێکی خەڵکی دیالە بووە نەک لەیلا عەتار،بانگەشەکانی حکومەتەکەی سەدام،تەنها بۆ ناشرین کردنی وێنەی ئەمریکیەکان بووە لە شەقامی عێراقیدا

no
KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations