هەواڵ- ڕاپۆرت
ئۆباما لە کتێبەکەیدا چۆن باسی کوردی کردووە؟
باراک
ئۆباما،هەندێک نهێنی سەردەمانی حکومڕانی دەخاتە ڕوو
چۆن باسی کوردی
کردووە؟
باس لە
هەڵوێستێکی سەیری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات
پۆتین بە بێ سۆز و مێرکل بە
نەرم ناودەبات
سەرسام بووە بە هەندێک
ڕەفتاری سەرکردە عەرەبیەکان
بە هۆی کتێبەکەی دەبێتە
ملیۆنەر؟
(زەوى بەڵێندراو)، کتێبە
نوێکەى باراک ئۆباما، ئەو کتێبەى پڕە لەنهێنى سیاسى و باس و خواسى گەرمى رۆژگارى
سەرۆکایەتیەکەی.
کتێبەکەى باراک ئۆباما،لە
ڕۆژی ١٧\١١\٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، دابەشدەبێت بەسەر دوو قۆناغى یادگەیدا، بەشى یەکەم، منداڵى
و لاوییەتى ئەو کەسایەتییە لە خۆدەگرێت ، بەشى دووەمیشى زیاتر گرنگى داوە بەو هەشت
ساڵەى سەرۆکایەتیکردنى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لەنێوان ساڵانى 2009 بۆ
2017 .
ئۆباما لەکتێبەکەیدا باسى
چەندین سەرکردەی سیاسى رۆژهەلاتى ناوەڕاست و پادشا و سوڵتان و حاکمەکانى بەشێک
لەوڵاتانى عەرەبى کردووە.
وێناى هەندێک لە سەرکردەکانى
عەرەبى، بە دێز و نەخوازراو کردووە، لەوانەى ناوى هێناون (محەمەد حوسنى موبارەک ،
محەمەد بن زاید و شاى پێشوى سعودیە) و چەندانى دیکە، لەبارەى سەرکردەکانى جیهان و
سیاسییە ئەمریکییەکانیش ڕوانین و بۆچونى خۆى لەبارەیانەوە ووتوە.
لەبارەى حوسنى موبارەکەوە
نوسیویەتى، یەکێک بووە لەو سەرکردە بەساڵاچووە داپڵۆسێنەرانەى کە لە نێو
کۆشکەکانیان بە دابڕواى لەگەلەکەیان ژیاون و بەرژەوەندى خۆیان خستووەتە پێش
بەرژەوەندى گەلەکەیان ،بەو هۆیەشەوە داوایکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە و خواست و
داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى (25- یەنایەرى 2011) جێبەجێبکات.
لە بارەى شا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز
ى شاى پێشووى سعودییەوە،نوسیویەتى "سەرسامى گرتمى کە بینیم 12 ژنى هەیە و جیاکارییەکى
زۆریش لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا دەکرێت ، توشى شۆک بووم ، ئەو ژمارە زۆرە لە منداڵ و
نەوەى لەیەک کۆشکدا بەیەکەوە دەژین، ئۆباما لە شاى سعودییەى پرسیووە،دڵڕاگرتنى ئەو
هەمووە لەلات چۆنە؟
شا وەڵامى داوەتەوە، چارەسەرکردنى کێشە و
ناکۆکییەکانى ئەمان، لە چارەسەرکردنى کێشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر ئاڵۆزتر و
سەختترە.
دەربارەی محەمەد بن زاید،جێنشینی
ئەبوزەبی،دەڵێت زیرەکترین سیاسی کەنداوە.
ئۆباما،باس لە لە بەهاری
عەرەبی دەکات،دەڵێت هیچ کات نە پشتیوان و نە دژایەتىم نەکردون،نەمویستووە لایەنگر دەربکەوم. تەنها ئەوەندە بووە لە
وتارەکانمدا دەمگووت، کە پشتیوانى لە خواست و داواکارییەکانى گەلان دەکەم و دەبێت
دەسەڵات خواست ویستى گەلەکانیان لەبەرچاو بگرن.
تەنانەت زۆر سەرسام بووە کە
لەتونس شۆڕش هەڵگیرساوە ،دەڵێت هەستم
پێنەکردووە، کە گەلى تونس لە دەسەڵاتدارەکەیان بێزاربووبن و دەسەڵاتێکى
نەخوازراویان هەبووبێـت.
باسی بنیامین ناتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیشی
کرددوە"سەرکردەیەکە کە جێگەى سەرسامییە ، زۆر خەمخۆرى گەلى یەهودیە و
جووەکانى زۆر لامەبەستە "
سەبارەت بە جۆبایدنى، براوەى
سەرۆکایەتى ئەمریکا نوسیویەتى، لەساتەوەختى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى بە ئامانجگرتنى
ئوسامە بن لادنى سەرۆکى رێکخراوى تیرۆریستى (ئەلقاعیدە)، بەرهەڵستکار بووە، پێی
باش نەبووە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدرێت و دەبێت زیاتر چاوەڕێ بکەن.
ئۆباما لە کتێبەکەیدا،فلادیمیر
پۆتین،سەرۆکی ڕوسیای بە توند و زۆرزان و بێ سۆز ناوبردووە.
دەربارەی ئەنگێلا
مێرکل،ڕاوێژکاری ئەڵمانیا،نوسیویەتی" جێگیر،ڕاستگۆ بە سروشتی خۆی نەرم بووە و
توند بووە لە بیرکردنەوەدا "
ئۆباما لە کتێبەکەیدا زۆر
باسی کوردی نەکردوو،لە باسی سەردانێکی خۆی بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٩ دەڵێت "
چەند پێشنیارێکم دایە نوری مالیکی،سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق،بۆ نزیک بوونەوە
لە سوننە و کورد،بەڵام ئەو باسی زۆرینەی شیعەی بۆ کردم،تێگەیشتم پرۆسەی دیموکراسی
لە عێراق بە ئاسانی ناگاتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر "
ئارام کۆکۆیی،یەکێکە لە
ئەمریکا ناسەکان، بە کۆباسی گووت "کتێبەکەی بە پی دی ئێڤ و ئۆنلاین بڵاونەبووەتەوە،دیارە
ئۆباما دەیەوێت قازانجی مادی لێبکات"
"لە بەرئەوە تاوەکو
ئێستا نەمخوێندووەتەوە،بەڵام هەندێک ووتارم لە سەر کتێبەکە خوێندوەتەوە ، باسی
کۆبانێی کردووە، هەرچەندە ئەردۆغانیش ڕەزامەند نەبووە،بەڵام ئەم گوێی پێنەداوە و
هاوکاری بۆ ناردون".
گرافیک
زەوى بەڵێندراو،
٧٦٨ پەڕەیە، 3 ملیۆن کۆپى لێچاپکراوە ، وەرگێردراوەتە سەر 24 زمانى جیهانى، لە
یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی،لە ئەمریکا و کەنەدا ،890 هەزار کۆپى لە کتێبەکەی
فرۆشراوە ، نرخى کتێبەکە 20 دۆلارە، واتە تەنها لە یەکەم ڕۆژی، نزیکەی ٢٠ ملیۆن
دۆلاری دەست کەوتووە،چاوەڕێدەکرێت بۆ دوو ساڵى ئایندە ،زیاد لە ٢٥ بۆ ٣٠ ملیۆن
کۆپی لێبفرۆشرێت و داهاتەکەی بگاتە نزیکای نیو ملیار دۆلار،داهاتێک زیاترە لەو
مووچەیەی کە لە ماوەی ٨ ساڵەی سەرۆکایەتیەکەی وەریگرتووە.
no