هەواڵ- ڕاپۆرت

بۆچی پەرلەمان لە سەر پرسی بودجە کۆبونەوە ناکات؟

01/12/2020

1331 جار خوێندراوەتەوە



بەشی زۆری پەرلامانتاران ناڕازین لە ئەدای پەرلەمان و دەڵێن، ناکرێت خەڵک نانی نەبێت بیخوات ، ئێمەش بە بابەتی لاوەکیەوە خەریک بین،بەپێی پەیڕەو ئەرکی پەرلەمانە باس لە گرفتەکانی خەڵک بکات

لە دانیشتنەکەی ٣٠\١١\٢٠٢٠ تەنانەت کارەبا لە پەرلامانتارانیش کوژێنرایەوە

 پەرلامانتاری لایانە بەشداربووەکانی حکومەتیش، وەک پەرلامانتارانی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایان دەربڕی
کاروان گەزنەیی،ئەندام پەرلەمانی یەکێتی،بە دیجتاڵ میدیای کۆباسی گووت" ناکرێت ئێمە بێدەنگ بین لە وەزعی خەڵک،با لە حکومەتیش بین ،ئێمە ناڕازین لە ئەدای پەرلامان، ئێمە داوا دەکەین وەزعی خەڵک باش بکەن و مووچە بدەن ،هیچی زیادەمان داوا نەکردووە "

ئێستا زۆر پشت بە ڕاگەیاندنی پەرلەمان نابەستن و بە مۆبایلەکانیان وێنە دەگرن و بڵاوی دەکەنەوە

بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە حکومەت و وەزیری دارایش سەر بە بزوتنەوەکەیانە،دابان محەمەد،ئەندام پەرلامانی لەو بزوتنەوەیە،بە کۆباسی گووت" چیدیکە بێدەنگ نابین،لە ئەمڕۆ بە دواوە هێڵێکی ڕاست و چەپ بە سەر کاری ئەنجومەنی وەزیران و پەرلاماندا دەهێنین،ئەرکمان جیاوازە  "

هەندێک لە ئەندام پەرلامانەکان گلەیان لە ئەدای کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەیە
لێدوانی " دابان محەمەد " ئەندام پەرلامانی کوردستان لە بزوتنەوەی گۆڕان
لێدوانی " ئەبوبەکر هەڵەدنی " ئەندام پەرلامانی کوردستان لە یەکگرتووی ئیسلامی

ئێستا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی خراپدان و لە ڕاپۆرتێکی شیکاری کۆباسدا ئەوە ڕوونکرایەوە،٢٩ مووچەیان لای حکومەتە و گلەیان لە نوێنەراکانیان هەیە،داکۆکی لە مافەکانیان ناکەن
هاووڵاتیان

بە بیانووی ڕێکخستنەوەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراقی،حکومەتی هەرێمی کوردستان،مانگی پێشوو مووچەی ٥ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی و موچەی مانگی ٩ی بە لێبڕینی لە ٪١٨ دابەش کرد،ئێستا لە بەغدا دوو مووچە دابەش کراوە ، بەڵام لە هەرێم هیچ مووچە نەدراوە و ناشزانرێت کەی مووچە دابەش دەکرێت،بڕیار بوو ڕۆژی ٢\١٢\٢٠٢٠، دانیشتنێکی تایبەتی پەرلامان بکرێت لە سەر دابەش نەکردنی مووچە،بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی ئەو دانیشتنەشی دواخست

no
KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations